riklam

هەسەدە: مافی بەرگریکردن لە خۆمان و گەلەکەمان هەیە

کوردستان 08:47 PM - 2026-01-27
لۆگۆی هەسەدە PUKMEDIA

لۆگۆی هەسەدە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) رایگەیاند، سەڕەرای راگەیاندنی ئاگربەست چەکدارانی حکومەتی سوریا هێرشیان کردووە و  دووپاتیشی دەکاتەوە کە مافی بەرگریکردن لە خۆمانمان هەیە

هەسەدە لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە: گروپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر گوندی باقیلە لە باشووری جەل ئاغا، بە بەکارهێنانی حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ، لە هەنگاوێکی مەترسیداردا کە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی پەرەسەندنیان بوو.

 راشیگەیاندووە: ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و هێرشی ئەم گروپانە بۆ سەر گوندەکانی قاسمیە و زەرکوتەک لە ڕۆژئاوای کۆبانی، جگە لە تۆپبارانکردنی دەوروبەری گوندی سەفا لە باشووری جەل ئاغا، کە ڕەنگدانەوەی هەڵکشانی بەردەوامە لە چەند بەرەیەکدا.

لە کۆتایشدا، هەسەدە رایگەیاندووە:ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای ئاگربەست و پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی ڕێککەوتنەکانە و مافی خۆمانە بۆ بەرگریکردن لە شەڕڤانان و گەلەکەمان، وەڵامی هێرشەکان بدەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket