رۆژئاڤای كوردستان بەبێدەنگی كۆمەڵكوژ دەكرێت
کوردستان 03:11 PM - 2026-01-27
AFP
رۆژئاڤای كوردستان
لەگەڵ دەستپێكرنی هێرشە ناڕەواكانی چەكدارانی حكومەتی كاتی سووریا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان، تائێستا نزیكەی 50 خێزانی ئاوارە لەنێوان رێگای رەققە و حەسەكە كۆمەڵكوژكراون، جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی ژن و منداڵ شەهیدكراون و نزیكەی 150 تا 200 هەزار كەسیش ئاوارەبوون.
بەپێی راگەیەندراوی سەرچاوە میدیاییەكان، لەسەرەتای رووداوەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەوە، تا ئێستا نزیكەی 150 تا 200 هەزار كەس ئاوارەبوون، جگە لەئاوارەكانی كۆبانی، هاوكات نزیكەی دوو هەزارو 700 كەس بێ سەروشوێنن و چەندین ژن و منداڵ شەهیدكراون و نزیكەی 50 خێزانی ئاوارە لەگوندی سەباح خێر لەنێوان رێگای رەققە و حەسەكە كۆمەڵكوژكراون.
هاوكات ئەنجومەنی ئاوارەكانی هەرێمی جەزیرە رایگەیاندووە: دۆخی ئاوارەكان خراپە و پێویستییان بە پێداویستییە سەرەكییەكان هەیە، لەوانە پێداویستییەكانی منداڵانی ساوا، پێداویستیی تەندروستی، ئامێرە گەرمكەرەوەكان، سوتەمەنی و خۆراك.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی مانگێكە شەڕو ئاڵۆزی لەڕۆژئاڤای كوردستان روویداوەو هێرشێكی ناڕەوا دەكرێتە سەر كورد لەو ناوچەیە، كە بەهۆیەوە سەدان كەس بوونەتە قوربانی و هەزاران كەسیش ئاوارەبوون، هاوكات كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگن و هیچ هەنگاوێكی كردەیی و جددیان بۆ پاراستنی كورد نەناوە، بەڵام هەر سێ پارچەكەی دیكەی كوردستان پاڵپشتی رۆژئاڤای كوردستان دەكەن و بەشێوەیە كی بەرفراوان ناڕەزایی دژی پەلاماردانی كورد دەردەبڕن و داوای هەڵوێستی جددی لە وڵاتان دەكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لەسلێمانی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە
03:09 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
01:19 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
11:40 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
10:25 AM - 2026-02-07
ئەمانەش ببینە
هەسەدە پێشنیازێك بۆ وەزارەتی بەرگریی سووریا دەكات
07:53 PM - 2026-02-07
ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بەلیژنە هەمیشەییەكان دەدات
07:01 PM - 2026-02-07
رێگە قاچاخەکان لەکەرکوک دادەخرێن
05:21 PM - 2026-02-07
لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن
03:37 PM - 2026-02-07
زۆرترین خوێنراو
-
پارێزگاره كوردهكهی حهسهكه: بێ جیاوازی خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 02:36 PM - 2026-02-07 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات
کوردستان 01:19 PM - 2026-02-07 -
کوردێک دەبێتە ناوبژیوانى یاری کۆتایی کاسی ئاسیا
کوردستان 12:27 PM - 2026-02-07 -
ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد
جیهان 11:40 AM - 2026-02-07 -
له ساڵوهگهڕی نهمریی نهجمهددین بیوككایادا
بیروڕا 11:03 AM - 2026-02-07 -
ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت
کوردستان 10:33 AM - 2026-02-07 -
باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:25 AM - 2026-02-07 -
دوو منداڵ لە ڕانیە بەهۆی دووکەڵەوە خنکان
کوردستان 10:14 AM - 2026-02-07







دابەزێنە

