riklam

داوا لەرۆژنامەنوسان دەکرێت لەخستنەرووی زانیاری سەربازی رۆژئاوا دوربن

کوردستان 02:06 PM - 2026-01-26
رۆژنامەنوسێک لەبەرەکانی جەنگ CNN

رۆژنامەنوسێک لەبەرەکانی جەنگ

رێکخراوی پەیامنێران داوا لە ده‌زگاكانی میدیا و  کەناڵە ئاسمانییه‌كانی کوردستان و پەیامنێر و تیمی میدیایان لە رۆژئاڤای کوردستان دەکات بەدوربن لە خستنەڕووی زانیاری سەربازی لە رۆژئاڤا.

دەقی په‌یامێك له‌ رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان..

با هه‌موومان پابه‌ندی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بین ..
دوای سڵاو و رێز ..

به ‌ناوی رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان،  داوا له‌ ده‌زگاكانی میدیا و  کەناڵە ئاسمانییه‌كانی کوردستان ده‌كه‌ین، پەیامنێر و تیمی میدیایان لە ڕۆژئاوای کوردستان پابه‌ندی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بن و  جلی تایبه‌ت به‌ رووماڵی جه‌نگ بپۆشن و دووربن لە په‌خشكردنی ڤیدیۆ و وێنەی سەنگەرەکانی شه‌رڤانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی لێدوان لە بەرپرسانی سەربازی.

تا نه‌بێته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی و زانیاری و ئاماری جەنگ و کەلوپەلی بەردەستی شەڕڤان ، ئۆتۆمبێلی سەربازی ، بارودۆخی شەڕڤان و ره‌وشی ناوچه‌ سه‌ربازییه‌كان به‌گشتی..

سوپاسی پابه‌ندبوونی سه‌رجه‌م ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كه‌ین.. 

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان
26ی كانوونی دووه‌می 2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket