وەزیری رۆشنبیری: یەکدەنگی خەڵکی کوردستان ئاماژەی سەردەمێکی نوێی گیانی کوردایەتییە
کوردستان 04:02 PM - 2026-01-25
پەرەی وەزیری رۆشنبیری
حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان
حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکیدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەردەبڕێت و دووپاتیشی دەکاتەوە، یەکدەنگی
و بەتەنگەوەبوونی کۆمەڵگەی کوردستانی و وەستانیان شانبەشانی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاڤای
کوردستان، نیشانەی دەرکەوتنی سەردەمێکی نوێی گیانی کوردایەتییە.
وەزیری رۆشنبیری
لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە:بە ناوی خۆمان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی
هەرێمی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانین بۆ کۆدەنگی و هەماهەنگی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن(نووسراو،
بینراو، بیستراو، ئەلیکترۆنی)، نووسەران، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان، وەرزشوانان،
لاوان و چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەبڕین لە پای بەتەنگەوە بوونی دۆزی
کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان و گەیاندنی دەنگی گەلی کورد بە جیهان و ڕێگریکردن لە جینۆسایدێکی
دیکە دژ بە گەلی کورد.
حەمەی حەمەسەعید
ئاماژەی بەوەشکردووە:یەکدەنگی و بەتەنگەوەبوونی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی
کوردستانی و وەستانیان شانبەشانی خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاڤای کوردستان، نیشانەی
دەرکەوتنی سەردەمێکی نوێی گیانی کوردایەتی و خەمڵینی خەباتی نەتەوایەتییە لە پێناو
ڕزگاری نیشتمانیدا.
دووپاتیشی دەکاتەوە: ئەم یەکدەنگییە نیشتمانییە لە ئاستی جیهاندا بووە گەورەترین بەربەست
لە بەردەم میدیای شۆڤێنی و پشتیوانانی تیرۆر و ڕێگر بوو لەبەردەم ئەو ماکینانەی پڕوپاگەندە،
کە دژی کورد و بزووتنەوە نەتەوەییەکەی خرابوونەکار و هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکان و
دروستکردنی زەمینەی جینۆسایدێکی دیکەیان دەدا.
لە کۆتایشدا، حەمەی
حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، داوا لە هەموو لایەک
دەکات بەو گیانە نیشتمانی و نەتەوەییە و لە چوارچێوەی پاراستنی کولتووری ئاشتەوایی
و پێکەوەژیانی کۆمەڵگەی کوردستان بەردەوام بن لە گەیاندنی ڕاستییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
19گێگابایت زانیاری هەستیاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا دزەی پێکرا
09:10 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
04:10 PM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
09:33 AM - 2026-06-10
ئەمانەش ببینە
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
08:40 PM - 2026-06-10
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
05:39 PM - 2026-06-10
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
03:30 PM - 2026-06-10
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
01:07 PM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی
جیهان 08:40 PM - 2026-06-10 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
کوردستان 05:39 PM - 2026-06-10 -
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
کوردستان 04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10 -
بۆچی ترهمپ 37 جار تهئكید له رێككهوتن لهگهڵ ئێران كردوهتهوە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10 -
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
کوردستان 01:07 PM - 2026-06-10 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10 -
12 ساڵ بهسهر داگیركردنی موسڵدا تێدهپهڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10



.jpg)
.png)
.png)

دابەزێنە

