riklam

ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردن دەکات و پزیشکییانیش سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی

جیهان 08:40 PM - 2026-06-10
پزیشکییان و ترەمپ PUKMEDIA

پزیشکییان و ترەمپ

ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

سەرۆکی ئەمریکا جووڵەی فڕۆکە جەنگییەکانی (B-2)ی بەرەو ناوچەی کەنداو دەستپێکردووە و ڕایگەیاند:کە چیدی کات بۆ دانوستان نەماوە و ئەمڕۆ هێرشەکانمان دەستپێدەکەین، لەبەرامبەریشدا سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: کە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ لێدانی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی، نیشانەی شکستی واشنتۆنە لە بەردەم ئیرادەی گەلی ئێراندا، نەک بەهێزی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەسپێکردنەوەی جەنگی دژی ئێرانی ڕاگەیاند و وتی: ئەمڕۆ بەتوندی هێرش دەکەمە سەر ئێران و هێرشەکەش پردەکان و ژێرخانەکان دەکاتە ئامانج، ئاماژەی بەوەش کرد، کە هیچ بوارێک بۆ دانوستانی تر نەماوە مەگەر ئەوەی ئێران رێککەوتنەکە ئیمزا بکات.

وتیشی: ئێرانییەکان کاتدەکوژن و گاڵتە بە عەقڵی ئەو دەکەن، لە هەمانکاتیشدا، جووڵەی فڕۆکە جەنگییەکانی (B-2)ی ئەمریکا بەرەو ناوچەی کەنداو لەگەڵ فڕۆکەکانی تانکەری سووتەمەنی (بۆ سووتەمەنی پێدان لە ئاسمان) بینراوە.

لەبەرامبەریشدا ئێرانییەکان هێشتا لەسەر هەڵوێستی خۆیان سوورن و تەنانەت مەسعوود پزیشکیان سەرۆکۆماری ئێران لەوەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ-دا وتی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووری و پێداویستیەکانی ژیانی خەڵک، بەڵگەی دۆڕاوییە لە بەردەم ئیرادەی گەلەکەمانداو نیشانەی بەهێزی نییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket