خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
کوردستان 04:44 PM - 2026-06-10
مەڵبەندی دیراساتی گشتی
مەراسیمی کۆتاییهاتنی خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی
دوای دوو ساڵ لە کردنەوەی خولی خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی
توندڕەوی بۆ زیاتر لە 50 کادیر لە تەواوی شار و شارۆچکەکان لە
مەڵبەندی دیراساتی گشتی، ئەمڕۆ 10/6/2026 لە ئەکادیمیای پەروەردە و پەرەپێدانی
کادیران بڕوانامەیان پێ بەخشرا.
بە ئامادەبوونی د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی و د.مۆفەق
خالد یاریدەدەری لێپرسراوی مەڵبەند وسەرپەشتیاری خول، جەمال حسێن توێژەری بوارەكە
، د. ئومێد رفیق لێپرسراوی ناوەندی توێژینەوە و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا لێپرسراوی
بۆردی بیر و هۆشیاری و بارام مجیدخان، مەراسیمی دەرچووانی خولی بیری میانڕەوی و
رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی بە سەرکەوتووی کۆتایی هات و بڕوانامەیان پێ بەخشرا.
لە وتەیەکدا، د.یوسف گۆران پیرۆزبایی لە بەشداربووانی خولەکە کرد و
وتی: کردنەوەی ئەم خولە گرنگییەکی زۆری بۆ کادیرانمان لە ئورگان و هەموو ئەو
شوێنانەش هەیە کە تیایدا کار دەکەن. بۆیە گرنگە هەموو ئەوەی لەم بوارەدا
خوێندووتانە بتوانن لەپێناو ئاشتی و پێکەوە ژیاندا بەکاریبهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، کە هێشتا بیری توندڕەوی لە ناوچەکەدا لە بەرەودایە و
مەترسییە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری، بۆیە لەڕێگەی کردنەوەی ئەم جۆرە خولانەوە
دەتوانین رێگری لەم جۆرە بیرکردنەوەیە بگرین و کار لەسەر پێکەوە ژیانی
هەمەلایەنەی هەموو چین و توێژەکان بکەین.
دواتر جەمال حسێن سوپاسی مەڵبەندی دیراساتی گشتی کرد بۆ دەستپێشخەریی
کردنەوەی ئەم خولە و وتی: بەهیوام کردنەوەی ئەم خولە توانیبێتی ئاستی تێگەیشتنی
کادیرانمان لە بواری رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی بردبێتە ئاستێکی ترەوە، چونکە
بوارێکی فراوان و فرە رەهەندە و پێویستی بە خوێندنەوە و بەدواداچوونێکی بەردەوام
هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

