12 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10
PUKMEDIA
موسڵ
ئه‌مڕۆ 12 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی شاری موسڵدا تێده‌په‌ڕێت كه به هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعش كۆمه‌ڵكوژ كران و به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌بوون و به‌شێكیان هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
ئه‌مڕۆ 10-6-2026 دوانزە ساڵ به‌سه‌رداگرتنی موسڵ و یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیراق له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه تێده‌په‌ڕێت.
تیرۆرستانی داعش پاش ئه‌وه‌ی كه شاری موسڵیان داگیر كرد ده‌ستیان به كۆمه‌ڵكوژی پیاوان و كوڕانی شاره‌كه و به‌هه‌زاران كه‌سیان كۆمه‌ڵكوژ كرد‌و به هه‌زاران كچ و ژنیشیان بۆ چه‌كدارانی خۆی گلدایه‌وه و تا ئێستاش به‌شێكیان چاره‌نووسیان نادیاره.
دوای ئه‌وه‌ی موسڵ داگیركرا تیرۆرستانی داعش خه‌لافه‌تی ئیسلامیان راگهیاندو ئه‌بوبكر به‌غدادی وه‌ك خه‌لیفه‌ی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی عیراق و شام یه‌كه‌مین وتاری خۆی له‌شاری موسڵه‌وه پێشكه‌شكرد، دواتر دوای 45 رۆژ له راگه‌یاندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان كرد به‌داگیركردنی ناوچه‌كانی تری عیراق به‌شێوه‌یه‌ك توانیان یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عیراق داگیر بكه‌ن و بخه‌ینه ژێر ركێفی خۆیان و له‌م داگیركارییه‌دا به‌هه‌زاران كه‌س له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عیراق به كورد و عه‌ره‌ب و شیعه و ئێزدی و مه‌سیحی كوژران و له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر كران و تا ئێستاش چه‌ندین گۆڕی به‌كومه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌ن بۆ تاوانه‌كانی تیرۆرستانی داعش.
له‌ئێستاداش كه چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت هێشتا شاره‌كه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ن له‌كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین و له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان .
خه‌ڵكی موسڵ ئاواره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوونبهرهبهیانی رۆژی 10-6-2014 ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی دانیشتوی شاری موسڵ، ماڵ و حاڵیان جێهێشت و به‌ره‌و شاری هه‌ولێرو سلێمانی هاتن.
ئه‌و خێزانانه‌ی كه شاری موسڵیان جێهێشت به‌پێ گه‌یشتنه شاری هه‌ولێرو له‌وێشه‌وه به‌شێكیان روویان له‌پارێزگای سلێمانی كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان رێگربوون له‌چۆڵكردنی شاره‌كه‌و ئه‌وه‌ش زیانی گیانی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
مالیكی داوای راگه‌یاندنی باری ناسایی كردنوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی عیراق داوایكرد په‌رله‌مانی عیراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات و بارودۆخی نائاسایی رابگه‌یه‌نێت.
هاوكات ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كاتی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی بۆ راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌عیراقدا دیاریكرد‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حكومه‌ت كرد ئه‌وانیش له‌باره‌ی راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌وڵاتدا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن.
هه‌ر ئه‌وكاته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داواكارییه‌كی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حكومه‌تی پێشگه‌یشت بۆ راگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌وڵاتدا.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: داگیركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
وتیشی: پێویسته ئه‌مریكا یارمه‌تی عیراق بدات بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه له‌نێوان عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا هه‌یه.
نوجێفی راشیگه‌یاند: پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌شداربن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌رێم و به‌غدا نیشانداوهزارهتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و روداوانهین كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند سه‌عاته‌ی رابردوودا رویانداوه، هه‌موو پشتیوانیه‌كی خۆشی بۆ هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕی و داوا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد له‌م دۆخه‌دا یارمه‌تی به‌غدا بدات.
ئێواره‌ی رۆژی 2014/6/10 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: ئه‌و روداوانه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له‌موسڵ رویانداوه له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای عیراق و چه‌كدارانی داعش نیگه‌رانی كردوین، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و روداوانهین، ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و به‌پێی ئه‌و ستراتیجه‌ی ئهمریكاو عیراق له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیاندا.
ئه‌وه‌شی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێم و به‌غدا هه‌ماهه‌نگ ده‌بێت و داواش له‌به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كات یارمه‌تی حكومه‌تی عیراق بده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانهیهتی كه له‌سوریا ده‌یكات، ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ش نیه له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی عیراق، به‌ڵكو مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه‌و ده‌بێت ئه‌و تیرۆریستانه كه دوژمنی خه‌ڵكن دوربخرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا باس لهوهشكراوه كه له‌نزیكه‌وه هاوكاری خه‌ڵكی عیراق ده‌بن به‌تایبه‌ت نهینهواو ئه‌نبار، رێگاش ناده‌ن ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به‌رده‌وامن،له‌یارمه‌تیدانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامده‌بن و رێگا بهپیلانهكانی داعش ناده‌ن و هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن له‌عیراق.
یه‌كێتی له‌سه‌ر مه‌ترسی دۆخی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوهراگهیاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسییه‌كانی دۆخی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند:" هه‌روه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد، دۆخی عیراق دووچاری مه‌ترسی راسته‌وخۆی تێكچوونی باری ئاسایش و پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه، هه‌رمانگێك جاری، پارێزگایه‌كی عیراق، ده‌كه‌وێته به‌ر به‌ربڵاوترین هێرشی تیرۆرستان، له سێ رۆژی رابردوودا، پارێزگای موسڵ-یش، داگیركراو داڕما.
ئاماژه بۆ ئهوهشكرابوو:" ئه‌م دۆخه‌ی عیراق، بۆ ئێمه‌ی یه‌كێتی، ساڵه‌هایه، پێشبینی كرابوو؛ له به‌رزترین ئاستی كۆبوونه‌وه ئاشكرا‌و نهێنییهكانیشدا، له‌گه‌ڵ وڵاتان و حكومه‌تی عیراق، مه‌ترسی دۆخێكی وه‌كو ئێستای عیراقمان خستبووه به‌رچاو، له كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و، حكومه‌تی كوردستانیش، به‌رده‌وام ئه‌م مه‌ترسیانه‌و چۆنییه‌تی رووبهڕووبوونهوهشمان، باسكردووه، به‌داخه‌وه، له به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی عیراق، به‌بیانووی جۆراوجۆر‌و، به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه سیاسییه‌كان و، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ئابورییه‌كان و، جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) و ئیداره‌ی شیاوی حوكمڕانی، ته‌نها به سیاسه‌تی ملیتاریستی و ئاسایشی تاك لایه‌نه، وه‌ڵامی په‌رۆشی ئێمه‌و هه‌موو لایه‌كی تری ده‌دایه‌وه، هه‌روه‌ها لایه‌نی دیكه‌ش هه‌بوون له ئۆپۆزسیۆنی كوردستان و عیراقدا، بۆچوونه‌كانی ئێمه‌یان بۆ مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر دۆخی سیاسی عیراق و كوردستان و ده‌وروبه‌ر، به پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌م قه‌ڵه‌م ده‌دا".
فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان داوای جوڵاندنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردفراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ببرێنه ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌گشتی و ناوچه‌كانی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولاو دووزو مه‌خمور به‌تایبه‌تی.
پارێزگاری سلێمانی چه‌ند بڕیارێكی دهركردههر به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له‌موسڵ و ناوچه‌كانی كه‌ركوك سه‌ڵاحه‌دین رویدا، ئێواره‌ی رۆژی 10-6-2014، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی قائیمقامی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و فه‌وجی لیوای یه‌كی سلێمانی له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی، سه‌باره‌ت بهخراپبوونی بارودۆخی پارێزگای موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد.
بڕیاره‌كان:
1- له‌ڕووی ئه‌منییه‌ته‌وه ئاماده‌كاری پێویست بكرێت بۆ هه‌ر پێشهاتوو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.
2- پێشوازیكردن له‌هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عیراق كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی ناوچه‌كانیانه‌وه روو له‌سلێمانی بكه‌ن.
3- بینای خوێندنگاكان ئاماده‌بكرێت بۆ هه‌رحاڵه‌تێكی هاتنی ئاواره بۆ شاره‌كه.
4- سه‌رجه‌م ئالیات و ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه‌كان بۆ خزمه‌تی ئاسایش و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان، ئاماده‌بكرێن و له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابن.
دژه‌تیرۆر گه‌یشته كهركوكئێوارهی رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری كه‌ركوك و هاووڵاتیانی به‌ره‌و ئه‌و شاره به‌ڕێكه‌وتوون.
له‌كه‌ركوك قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگهیهنرادوابهدوای په‌ره‌سه‌ندنی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان له‌ناوچه جیاجیاكانی عیراق و كۆنترۆڵكردنی موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له‌كه‌ركوك ئاماده‌كاری كرا بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی پارێزگاكه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك چه‌ند رێوشوێنێكی بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی له‌پارێزگاكه گرته‌به‌رو له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی بهپهلهكرا.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك له راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ركوك وه‌كو موسڵ نییه‌و رێگا ناده‌ن باری ئه‌منی كه‌ركوك بشێوێت، خه‌ڵكی كه‌ركوكیش دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه ئاسایشی هاووڵاتیانی كه‌ركوك ده‌پارێزین، جگه له‌هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك په‌یوه‌ندیان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موولایه‌ك ئاسایشی كه‌ركوك بپارێزین.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی كه‌ركوك، ئیداره‌ی كه‌ركوك بڕیاریدا له‌سه‌عات 11ی شه‌و تاسه‌عات 5ی به‌یانی حاڵه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له‌كه‌ركوك رابگه‌یه‌نرێت و بڕیاره‌كه‌ش قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌شی گرته‌وه.
هێزه عیراقییه‌كان له‌حه‌ویجه‌و ره‌شادو زاپ كشانهوهدوای داگیركردنی موسڵ و گه‌یشتنی تیرۆرستانی داعش بهناوچهكانای باشوری كه‌ركوك و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه عیراقییه‌كان له‌قه‌زای حه‌ویجه‌و ناوچه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی داعش و هاوكاره‌كانیان ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌و زاب و ره‌شادیان كۆنترۆڵكرد.
دوای داگیركردنی سێیه‌كی خاكی عیراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خوێنی خۆیان پارێزگاریان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرد‌و له‌پێناو پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌شدا به‌تایبه‌ت كه‌ركوك و گه‌رمه‌سێر و شه‌نگال یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتی به‌رگریدا چه‌ندین فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدو بریندار بوون.
حكومه‌تی عیراقیش به‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه توانی شاری موسڵ كۆنترۆڵبكاتهوهو رۆژی 10ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2017ش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆتاییهاتنی داعش و پاكردنه‌وه‌ی خاكی عیراق له‌تیرۆرستان راگه‌یاند.
PUKMEDIA / تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
خولی بیری میانڕەوی و رووبەڕوبوونەوەی توندڕەوی کۆتایی هات
04:44 PM - 2026-06-10 -
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
04:10 PM - 2026-06-10 -
12 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت
09:33 AM - 2026-06-10 -
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بن
05:39 PM - 2026-06-10
بۆچی تره‌مپ 37 جار ته‌ئكید له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كردوهتهوە؟
03:30 PM - 2026-06-10
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
01:07 PM - 2026-06-10
ئەنجومەنی وەزیران دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد تاووتوێ دەکات
09:18 AM - 2026-06-10
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت: حیکمەتی حەمە پاشا رووبەڕووی دۆخی سەخت و دژواری بۆتەوە
کوردستان 04:10 PM - 2026-06-10 -
بۆچی تره‌مپ 37 جار ته‌ئكید له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كردوهتهوە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10 -
لەسنووری هەولێر ئاگركەوتەوەو زەوی جوتیاران دەسوتێت
کوردستان 01:07 PM - 2026-06-10 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:20 AM - 2026-06-10 -
12 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی موسڵدا تێده‌په‌ڕێت
عیراق 09:33 AM - 2026-06-10 -
ئەنجومەنی وەزیران دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد تاووتوێ دەکات
کوردستان 09:18 AM - 2026-06-10 -
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
کوردستان 08:55 PM - 2026-06-09 -
ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09



.png)
.png)

.jpg)
دابەزێنە

