بۆچی تره‌مپ 37 جار ته‌ئكید له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران كردوه‌ته‌وە؟
جیهان 03:30 PM - 2026-06-10
میدیاکان
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چه‌ندین جار به‌گه‌شبینیه‌وه باسی له‌وه كردووه زۆر نزیكن له‌گه‌ڵ ئێران رێككبكه‌ون، به‌ڵام نه‌ك رێككنه‌كه‌وتن، به‌ڵكو گه‌ڕ‌اونه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ و ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه، تره‌مپیش زۆر باش سودی له‌م ستراتیژه‌ی وه‌رگرتووه.
تره‌مپ 37 جار وتویه‌تی له رێككه‌وتن نزیكین
به‌پێی میدیای ئه‌مریكا، تره‌مپ 37 جار، دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه‌له گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران زۆر نزیكن، به‌ڵام ئێران هه‌موو كات ره‌تیكردووه‌ته‌وه كه‌له رێككه‌وتن نزیكن، بۆیه دوای خستنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، پرسیارێك دێته كایه‌وه، هه‌ر به‌ڕ‌است له رێككه‌وتن نزیك بوون، یان كۆتایی رێككه‌وتن بوو.
تاكتیكی زۆر نزیكه 37 جار دووباره‌كردنه‌وه بۆچی؟
پێداگری به‌رده‌وامی تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕ‌ێككه‌وتنه‌كه "زۆر نزیكه"، ئاماژه‌یه بۆ بوونی بۆشاییه‌كی گه‌وره له‌نێوان وتاری سیاسی و واقیعی سه‌ر مێزی دانوستاندنه‌كان.
به‌پێی چاودێری میدیا ئه‌مریكییه‌كان، له 23ی3ی2026، تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه كه تاران ده‌یه‌وێت په‌له بكات له‌ڕ‌ێككه‌وتن و پێداگیری له‌سه‌ر زوو گه‌یشتن به رێككه‌وتن ده‌كات.
هاوكات له‌سه‌ره‌تای مانگی چواردا، مۆڵه‌تی دوو هه‌فته‌ی دیاری كرد بۆ كۆتاییهاتنی دۆسیه‌ی ئێران و رێككه‌وتنی كۆتایی، هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕ‌استی مانگی چواردا، ئاستی چاوه‌ڕ‌وانییه‌كانی به‌رزكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه ڕ‌ێككه‌وتنه‌كه له یه‌ك دوو ڕ‌ۆژی داهاتوودا ئیمزا ده‌كرێت.
له‌مانگی پێنجه‌وه تاوه‌كو ئێستا به‌ڵێنه‌كان به‌رده‌وامن به‌بێ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه هیچ رووبدات.
لێدوانه گه‌شبینیه‌كان بۆ سێ مه‌به‌سته:
ئه‌م لێدوانانه بۆ سێ مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ئێرانییه‌كان هانبدات كه‌له دانوستان به‌رده‌وام بن، دووه‌میشیان رێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت بگرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی ناوخۆی ئه‌مریكا له خۆی رازی بكات و كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت.
هاوكێشه‌ی گوشاری دووسه‌ره‌ی ئاپاچی وه‌ك ده‌رفه‌تێكی سیاسی
ڕ‌ووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی جه‌نگی ئه‌مریكا له جۆری ئاپاچی له‌نزیك گه‌روی هورمز، نموونه‌یه‌كی ڕ‌وونی ئه‌م ستراتیژه، له‌كاتێكدا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه بوو، تره‌مپ ڕ‌استه‌وخۆ ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌خستنه‌خواره‌وه‌ی و هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی كرد، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یری 37 جار لێدوانی (ڕ‌ێككه‌وتنه‌كه نزیكه) مان بیستبێت، ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا به هه‌مان ژماره زمانی هه‌ڕ‌ه‌شه‌مان بیستووه، به‌شێوه‌یه‌ك كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پاكستان به ره‌سمی داوای له تره‌مپ كرد، خۆی له به‌كارهێنانی وشه‌ی توند به دوور بگریت.
ئێران گه‌شبین نه‌بوو
له به‌رامبه‌ر گه‌شبینییه ڕ‌اگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ئێران هه‌ڵوێستێكی ته‌واو پێچه‌وانه په‌یڕ‌ه‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه تاران پێویستی به‌م گوتاره‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوخۆ و ناردنی په‌یامی سه‌ركه‌وتن بۆ هاوپه‌یمانه هه‌رێمییه‌كانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رچه‌نده میدیاكانی ئێران دان به‌هیچ نه‌رمیه‌كدا نانێن، به‌ڵام ناوژیوانییه پاكیستانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێران به ئاڕ‌استه‌ی رێككه‌وتن هه‌نگاوی ناوه.
یۆرانیۆمی پیتێنراو، دۆسیه ئاڵۆزه‌كه‌یه
دۆسیه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و دیاریكردنی رێژه‌كه‌ی، گه‌وره‌ترین گرێكوێره‌ی دانوستاندنه‌كانه، چونكه واشنتۆن ده‌یه‌وێت ئێران ده‌ستبه‌رداری ئه‌م جۆره یۆرانیۆمه بێت، به‌ڵام له شێوازی جێبه‌جێكردنیدا نه‌رمی نیشانداوه، وه‌ك:
1. ڕ‌اده‌ستكردنی یۆرانیۆمه‌كه به وڵاتی كازاخستان كه جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌مریكایه.
2. یان له‌ناوبردنی له‌ناوخۆی ئێران‌دا به‌چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.
گه‌رووی هورمز كارتی فشاری ئێران به‌رامبه‌ر گه‌مارۆكان
ئێران ژماره‌یه‌كی سنووردار كارتی فشاری له‌به‌رده‌ستدایه، كه گرنگترینیان گه‌رووی هورمزه، تاران نایه‌وێت ئه‌م كارته به‌بێ به‌رامبه‌ر بسوتێنێت، له‌كاتێكدا ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات دۆسیه‌ی ئاسایشی گه‌رووی هورمز له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی جیا بكاته‌وه‌و به‌یه‌كجاری كۆتایی پێ بهێنێت، به‌ڵام ئێران داخستنی گه‌روه‌كه‌ی هێناوه‌ته ناو دانوستانه‌كانه‌وه و ده‌یه‌وێت به سودی خۆی به‌كاریبهێنێت.
ئێران و ئه‌مریكا له نێوان ئاشتی و جه‌نگدان
تره‌مپ توانیویه‌تی دۆخی ناوخۆی ئه‌مریكا به‌ئارامی بهێڵێته‌وه‌و رێگریش له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت بگرێت، به‌ڵام دۆخه‌كه هێنده ئاڵۆزه، كه به كرده‌وه‌یه‌كی بچووك هه‌موو شتێك پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا گرژییه‌كان به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و تره‌مپیش هه‌ڕ‌ه‌شه‌ی توند ده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

