riklam

كەشناسی: بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە

کوردستان 12:02 PM - 2026-01-23
بەفربارین PUKMEDIA

بەفربارین

كوردستان

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەكان بەفربارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش بە نزیكی 4 تا 6 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ  هەینی   23ی 1ی 2026، لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری و شەپۆلێكی بەفر و باران بۆ سەرناوچەكە، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی و نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت  و هەندێك كات تێكەڵەی وردە بەفر لەگەڵ باراندا دەبارێت.

راشیگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت هەر ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەكان بەفر ببارێت و كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكەمان تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی بێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكان و ناوچە سنوورییەكانی پاشان بۆ شەو كەش ئاسایی دەبێتەوە  كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت .

ئاماژەی بەوەشكردووە: پلەكانی گەرما بە نزیكی 4 تا 6 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە پلەكانی دوێنی.

هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 3 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 1  پلەی سیلیزی
سۆران : 1 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  -3 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  2 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  3 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 2 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 3  پلەی سیلیزی

كەشناسی هەرێم سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی  شەممە ‌24ی 1ی 2026، رایگەیاندووە: ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما   بە 1 تا  2پلە نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
پیرمام : 2  پلەی سیلیزی
سۆران : 1  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :  -4 پلەی سیلیزی     
سلێمانی :  4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 6 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 5  پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 5  پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 5  پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket