riklam

کەناڵ8: هێرشی ئەلیکترۆنی لە پشتگیریکردنی رۆژئاڤا نەمانوەستێنێت

کوردستان 04:57 PM - 2026-01-22
لۆگۆی کەناڵ8 کەناڵ8

لۆگۆی کەناڵ8

کەناڵ8 ڕووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بووەتەوە و کەناڵەکەش رایدەگەیەنێت ڕووماڵەکانمان تایبەت بە ڕۆژئاڤای کوردستان ناحەزانی ئەم گەلەی هەراسان کردووە و دەستیان داوەتە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ ڕاگرتنی، بەڵام کەناڵ8 دڵنیایی دەدات، کە لەژێر هیچ هەڕەشە و هێرشێکدا دەست لە دروشمی (تۆ شایەنی ڕاستییت) هەڵناگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی کەناڵ8:هێرشێکی ئەلیکترۆنیی ناڕەوا بۆ سەر لاپەڕەی سەرەکیی کەناڵ8 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەستیپێکردووە و دەیانەوێت بەم هێرشانە دەنگی ئەم میدیا نیشتمانییە بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان بێدەنگ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بەشێکی هێرشەکانیش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانن و سەرچاوەکانیان دیارن.

 هەر لە راگەیەندراوەکەدا، کەناڵ 8 روونی کردووەتەوە:کەناڵ8 بە ڕووماڵەکانی بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان و دۆزی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، بووەتە سەکۆی بەرگریی و گەیاندنی داوا ڕەواکانی گەلی کورد بە جیهان بەتایبەت دوای ئەوەی لە پرسی ڕۆژئاوای کوردستاندا لە ڕووماڵە تەلەفزیۆنییەکەیدا زمانی عەرەبیشی زیادکرد.

لە بارەی پشتگیرییەکانی دیکەشیان بۆ رۆژئاڤا، کەناڵەکە ئاماژەی بەوەکردووە: هەڵمەتە نەتەوەییەکەی کەناڵ8 بۆ پیرۆزیی کەزیی کچانی کورد بە هاشتاگی (#شکۆی_کەزی)، کە لە چەند سەعاتی ڕابردوودا سەدان هەزار کەس بڵاویان کردووەتەوە و بووەتە سیمبولی بەرخۆدانی گەلی کورد، ئەمەش ناحەزانی ئەم گەلەی هەراسان کردووە و دەستیان داوەتە هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ ڕاگرتنی.

لە کۆتایشدا،کەناڵ8 دڵنیایی دەدات کە لەژێر هیچ هەڕەشە و هێرشێکدا دەست لە دروشمی (تۆ شایەنی ڕاستییت) هەڵناگرێت و ڕووماڵەکەیشی بۆ گواستنەوەی ڕاستی و گەیاندنی دەنگی کورد بەردەوام دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket