riklam

تۆم باراک: ئەمریکا پشتگیری لە تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا دەکات

کوردستان 04:09 PM - 2026-01-22
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا میدیاکان

تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا

کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و تۆم باراک نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە هەولێر بەڕێوەچوو، باراکیش رایدەگەیەنێت، ئەمریکا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریا.

 تۆم باراک لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردووتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: ئەمڕۆ خۆشحاڵ بووین بە دیداری ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد.

 ئاماژەی بەوەشکردووە:ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەکگرتنەوە (تێکەڵبوونەوە) کە لە رێککەوتننامەی 18ی کانوونی دووەمی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سووریادا ئاماژەی پێکراوە.

لە کۆتایشدا، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە: هەموو لایەنەکان هاوڕا بوون کە یەکەم هەنگاوی بنەڕەتی بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستی ئێستا، لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ رێکارەکانی متمانەسازی لە هەموو لایەکەوە دەستنیشان دەکەین و جێبەجێیان دەکەین بۆ چەسپاندنی متمانە و سەقامگیرییەکی بەردەوام.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket