riklam

روانگەی سوری: شاری کۆبانێ لەژێر گەمارۆییەکی خنکێنەردایە

کوردستان 10:53 AM - 2026-01-22
سەنتەری شاری کۆبانێ میدیاکان

سەنتەری شاری کۆبانێ

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت، شاری کۆبانی لە رۆژئاڤای کوردستان لە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردایە و چەکدارانی سەر بە حکومەتی سوریاش  لە هەموو لایەکەوە  هێرش دەکەنە سەر شارەکە و گیانی دەیان هەزار هاووڵاتی سڤیلیان خستووەتە مەترسییەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت: شاری کۆبانی لە لەلایەن چەکدارەکانەوە گەمارۆ دراوە و هێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندی بە تەواوی لە شارەکە پچڕاوە، کە ئەمەش مەترسی کۆمەڵکوژکردنی دانیشتووان زیاد دەکات، کە بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێتەوە قورس دەبێت پێشێلکارییەکان تۆمار بکرێت.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە: دۆخی مرۆیی بە خێرایی بەرەو خراپی دەچێت، لەگەڵ کەمیی خۆراک و پێداویستی پزیشکی ،ئەمە جگە لەوەی کارەبا و ئاو لە سەرەتای شەڕەوە  لەسەر شارەکە بڕدراوە.
راشیگەیاندووە: خەڵکی سڤیل لە کۆبانێ داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان  دەکەن دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکان و پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و دابینکردنی پاراستنی ڕاستەقینە بۆ هاووڵاتیانی سڤیل پێش ئەوەی درەنگ بێت.

لە کۆتایشدا، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات لە لێکەوتە مرۆییەکانی ئەم پێشهاتانە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات دەستبەجێ خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بگەڕێننەوە و هاووڵاتیانی سڤیل لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک بپارێزن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket