riklam

کارگەیەکی چپس لە هەولێر ئاگری گرت

کوردستان 08:59 AM - 2026-01-06
کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکی چپسی هەولێر کەناڵ8

کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەکی چپسی هەولێر

ئەمڕۆ 6ی1ی2026، کارگەیەکی دروستکردنی چپس لە کۆمەڵگەی پیرزینی سەر بە پارێزگای هەولێر ئاگری گرت و تیمەکان سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین و هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی و زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.

ئاگرەکە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی چپس لەناو کۆمەڵگەی پیرزین کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گەیشتوونەتە کارگەکە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

 بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئاگرەکە بە تەواوی بینای کارگەکەی گرتووەتەوە و دووکەڵ بە ئاسمانی ناوچەکەدا بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک لە بەشێک لە گەڕەکەکانی دیکەی شاری هەولێرەوە بە ڕوونی دەبینرێت.

پەیوەست بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانەکانیش،تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی رەسمی لەبارەی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە، هاوکات هیچ ئامارێک سەبارەت بە بوونی زیانی گیانی یان قەبارەی زیانە ماددییەکان ڕانەگەیەندراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket