فەرماندەی هێزەکانی 70: هەوڵەکان لەپێناو بونیادنانی هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووبێت
کوردستان 10:11 PM - 2026-01-05
PUKMEDIA
کۆبونەوەی فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ و وەفدێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا
فەرماندەی هێزەکانی 70 لەگەڵ وەفدێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆبوەوەو رایگەیاند: لەم دەرفەتەدا هەوڵەکان هەمووی لەپێناو بونیادنانی هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووبێت، هاوکات داوای لە وەفدی میوان كرد پاڵپشت و پشتیوانى هێزى پێشمهرگه بن.
راگەیاندنی هێزەکانی ٧٠ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە: ئەمڕۆ، ٥ ـی كانونی دووهمى ٢٠٢٦ لیوا رکن "عومەر ساڵح حەسەن" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ بە ئامادەبوونی " پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسکەری " بەرپرسی هەواڵگری هێزەکانی ۷۰ و "مزەفەر سەعید" بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی هێزەکانی ۷۰ پێشوازی لە عەقید " ستێفانی باگلی " پاشکۆی سەربازی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد و کۆڵۆنێڵ "دێک پیلوێک " بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و رائد "بێنسۆن" فەرماندەی تیمی لیوای هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی هاوپەیمانان (SFAB) وەفدی باڵای یاوەری کرد .
لەکۆبوونەوەکەدا دواین پێشهاتەکانی پرسی دروست کردنی فەرماندەیی ناوچە و دەسەڵاتەکانی بەوردی تاوتوێ کران و سەرجەم خاڵ و بڕگەکانی ئەو بەرنامە و پلانانەی کە لە ماوەی رابروودا پەیوەست بەو پرسە گیراونەتە بەر و کاریان پێکراوە خرانه روو.
لای خۆیەوە فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ بەوردی تیشکی خستە سەر سەرجەم ئەو خاڵ و رێکار و ئاستەنگانەی کە لەئێستا و رابردووشدا بەربەست بوون لە بەرەوپێشچونی ئەو پرۆسەیە، پەیوەست بەو بابەتەش پێشنیارو تێبینی خۆی و رێگا چارەی گونجاوی سەبارەت بەکۆی پرۆسەکە بۆ وەفدی میوان خستەڕوو، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە فەرماندەیی ناوچە پێویستە بە پلان و بەرنامە و بەتۆکمەی دابمەزرێت و بناغەیەکی بەهێزی هەبێت چونکە ئەم پرۆسەیە وابەستەیە بە ئایندەی هێزی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆیە پێویستە لەم دەرفەتەدا هەوڵەکان هەمووی لەپێناو بونیادنانی هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووبێت، هاوکات داوای لە وەفدی میوان كرد پاڵپشت و پشتیوانى هێزى پێشمهرگه بن له بەدواداچون و چارهسهركردنى ئاستەنگ و بەربەستهكان لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکان و سەرخستنی پرۆسەکە. راشیگهیاند هێزەکانی ٧٠ سەرجەم ئامادەکاریەکانی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی تەواوی کردوە .
ههر لە درێژهى وتهكانیدا لیوا رکن "عومەر ساڵح حەسەن" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ هاوکاری و پاڵپشتیەکانی هێزەکانی ئهمریكاى بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرزنرخاند و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هەر لەسەرەتای شەڕی دژ به تیرۆر و تیرۆرستان و شهڕى دژ بەداعش هێزەکانی ئهمریكاى بەردەوام هاوکار و پاڵپشتێکی بەهێزبوون رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لەسەرجەم قۆناغەکاندا .
خاڵ و بەندەکانی ناو یاداشت نامەی لێکتێگەشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی جهنگى ئەمریکا تهوهرێكى ترى كۆبونهوهكه بوو ههردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی جێ بەجێکردنی یاداشت نامەكه .
له كۆتایى کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر ئەو هێرش و پهلاماره تێکدەرانەیەی کە لەماوەكانى ڕابردوودا کرایە سەری کێڵگەی گازی کۆرمۆر و لێکەوتەکانی لهسهر ناوچهكهو هاوڵاتیان و ، لەو بارەیەشەوە هەردوولا جهختیان كردهوه له دۆزینهوهى رێگا چارهیهكى گونجاو لەپێناو رێگریکردن لە هێرش و هەوڵی تێکدەرانەی هاوشێوە لە داهاتوودا لهپێناو پاراستنى هاوڵاتیان و بنهبڕكردنى ههوڵه تیرۆرستیهكان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عیراق بڕی هەناردەی نەوت زیاد دەکات
04:36 PM - 2026-01-07 -
ئیلهام ئەحمەد: حکومەتی سوریا شەڕی لە دژی کورد راگەیاندووە
02:24 PM - 2026-01-07 -
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا
12:25 PM - 2026-01-07 -
بانکی ناوەندنی عیراق راگەیەنراوێکی لەسەر ناجێگیری بەهای دینار بڵاوکردەوە
10:08 AM - 2026-01-07
ئەمانەش ببینە
ئهنجومهنی نوێنهران ههوڵی رێكخستنی داهاته نانهوتییهكان دهدات
01:06 PM - 2026-01-07
سەنتەری شارەکان لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدان
12:04 PM - 2026-01-07
ئەمڕۆ دابەشکردنى هاوکارى بەسەر زیانلێکەوتوانى ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵدا دەستپێدەکات
09:53 AM - 2026-01-07
لە تۆپبارانەکەی حەلەبدا چەند کوردێک برینداربون و گیانیان لەدەستدا
05:28 PM - 2026-01-06
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران ههوڵی رێكخستنی داهاته نانهوتییهكان دهدات
عیراق 01:06 PM - 2026-01-07 -
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا
کوردستان 12:25 PM - 2026-01-07 -
سەنتەری شارەکان لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدان
کوردستان 12:04 PM - 2026-01-07 -
بانکی ناوەندنی عیراق راگەیەنراوێکی لەسەر ناجێگیری بەهای دینار بڵاوکردەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-01-07 -
ئەمڕۆ دابەشکردنى هاوکارى بەسەر زیانلێکەوتوانى ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵدا دەستپێدەکات
کوردستان 09:53 AM - 2026-01-07 -
پردسازی مام جەلال
بیروڕا 08:08 PM - 2026-01-06 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەن
کوردستان 07:18 PM - 2026-01-06 -
لە تۆپبارانەکەی حەلەبدا چەند کوردێک برینداربون و گیانیان لەدەستدا
کوردستان 05:28 PM - 2026-01-06



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

