riklam

ئەو تۆمەتبارەی رووبەرووی ‌هێزە ئەمنییەکان بوەوە کوژرا

کوردستان 07:08 PM - 2026-01-05
سلێمانی ئاژانسەکان

سلێمانی

سلێمانی

تۆمەتبارێک روبەڕوی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بووەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێک برینداربوو و تۆمەتبارەکەش کوژرا.

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ لە رووداوێکدا کەسێک، هاووڵاتییەک دەکوژێت و لەئەنجامی بەداواچوونی هێزە ئەمنییەکان توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد: بەهەوڵی هێزە ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، داوا لەتۆمەتبار کرا خۆی رادەستی یاسا بکات، بەڵام تۆمەتبار روبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بویەوە، لەدوای بریندارکردنی کارمەندێکی پۆلیس لەئەنجامی رووبەڕووبونەوەکە، تۆمەتبار کوژرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket