هانی هانی
بیروڕا 03:05 PM - 2026-01-05
PUKMEDIA
کاروان ئەنوەر
ئەمە گۆرانیەكی بیانی بوو، دەزگا هەواڵگریەكانی عیراق وەك (تەشویش-ژاوەژاو) لەسەر دەنگی كوردستان- رادیۆی شۆڕشی ئەیلول دایان نابوو، لەو قۆناغەدا وێستگەكانی تەشویش هێندە بەهێز نەبوون پەخشی رادیۆكە رابگرن، یان لاوازی بكەن، هەستابوون یەك رادیۆی تریان لەسەر هەمان فرێكیۆنسی دامەزراندبوو..
چییان پەخش كردوە لەسەری؟؟ تەنها وتنەوەی یەك گۆرانی و ئەو گۆرانیەش چەندە ناخۆش و ناساز بووبێت و تۆنی دەنگی گۆرانیبێژەكە بەرز و ناساز بووبێت ئەوە باشترین تەشویشی خولقاندوەو كاری خۆی كردوە بە كپكردنی پەیام و نامەو بیرۆكەی رادیۆی دەنگی كوردستان كە تاكە ئێزگەی دەنگی كوردستانی عيراق و زمانحاڵی شۆڕش بوو..
هانی هانی ئێستا وەك وشەیەكی كوردی لە دەڤەری سۆران و چۆمان و گەڵاڵەو سلێمانی و شارەزوور و هەورامان و گەرمیان و قەرەداغ و شارباژێر بۆ زۆر بابەتی رۆژانە بەكاردێت، بۆنموونە بەرپرسێك لە فەرمانگەیەكدا، دەنگۆی لادان و لابردنی هەیە، لەناو فەرمانبەرەكاندا مقۆمقۆی ئەوە بڵاو دەبێتەوە گوایە كاك فڵان یان خاتوو فڵان هانی هانی لەسەرە! ئەم بەكاربردنە بۆ مەبەستی نێگەتیف بەكاردێت و كەس بۆ مەبەستی چاكە و باشی و پیاوەتی ئەم وشەیە بەكار ناهێنێت.
جۆرێك قوماش هەبوو ژنان بەكاریان دەهێنا بۆ كراسی جلی كوردی، ناونرابوو قوماشی هانی هانی، واتە ئەم قوماشە و ئەم گۆرانیەی كە كچێك دەیوت و كەسیش نەیدەناسی و حەزی لە گۆرانیەكەو دەنگەكەش نەبوو، كەچی هێندە بوونە ترێندی سەردەمی خۆیان كە تێكەڵ بە قسە و بیركردنەوەی رۆژانەی خەڵك بووبوون، كەواتە مەرج نیە تەنها شتە باشەكان بكەونە سەرزارو ببنە ترێند...دەشێت ناشیرینترین و قێزەونترینەكانیش ببنە (ژاوەژاو-تەشویش)..
ئێستاش لە خوێندنی ئەكادیمی میدیادا وشەیەكی پڕ بە پڕی تەشویشمان نیە، بۆیە زیاتر هانی هانی وەك زاراوەی جێگرەوەی تەشویش بەكاردێت كە ناوێكی كوردی نیەو سەردێڕی گۆرانیەكی بیانیە، یان وشەی ژاوەژاو بەكار دێنین كە ئەویش وەك جۆرە جنێوێكە نەك زاراوە!!
مەبەستمە بڵێم ئێستا هانی هانی بۆ سەر كەناڵەكان وەك جاران بە شێوازی كلاسیك نەماونەتەوە، بەڵكو جۆرەها تەكنیك و تەكتیك و فڕوفێڵی تەكنەلۆژیای تێدا بەكاردێت، بابەتی هاك كردن و بان كردن و شكاندن و كۆپی رایت هەمووی بەشێوازێكی زۆر ورد و سەلیقەو بابەتی و پارە بۆ خەرجكراو بەكاردێت، ژیری دەستكرد سەرقافڵەی ژاوە ژاوو هانی هانی ئەم قۆناغەیە، ئەو پارەیەی لەم بابەتەدا خەرج دەكرێت، بایی كردنەوەی دەیان نەخۆشخانە و قوتابخانە و شانۆ و سینەمایە، تەنها لە شكاندنی میدیای لایەنی بەرانبەردا پول بەهەدەر دەڕوات و پارەی لابەلا خەرج دەكرێت.
ئەم هانی هانی یە نوێیە بە پلەی یەكەم سلێمانی و ئەم دەڤەرەی گرتۆتەوە، بەراستی فشارێكی زۆری بۆ خاوەن میدیاكان دروستكردووە، ترس و دڵەڕاوكێش بۆ هاووڵاتیان، چونكە گومان لە خاوەندارێتی پەیج و لاپەڕە كەسیەكانیش دروستبووە..
دوێنێی نزیك تەكنیككارانی رادیۆی دەنگی كوردستان لە چۆمانەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بوون بۆ بێدەنگ كردنی هانی هانی، ئێستا سلێمانی لەدوای نیو سەدە لە هانی هانی كلاسیكەوە وا جارێكی تر كەوتوەتەوە ژێر رەحمەتی هانی هانیەكی تر لە شوێنێك وبەرگێك و زمانێك و دەستێك و بیرێك و شێوازێكی تردا.
ئەمەش لە سێگۆشەی خڕ دەچێت.
كاروان ئەنوەر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عیراق بڕی هەناردەی نەوت زیاد دەکات
04:36 PM - 2026-01-07 -
ئیلهام ئەحمەد: حکومەتی سوریا شەڕی لە دژی کورد راگەیاندووە
02:24 PM - 2026-01-07 -
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا
12:25 PM - 2026-01-07 -
بانکی ناوەندنی عیراق راگەیەنراوێکی لەسەر ناجێگیری بەهای دینار بڵاوکردەوە
10:08 AM - 2026-01-07
ئەمانەش ببینە
ئهنجومهنی نوێنهران ههوڵی رێكخستنی داهاته نانهوتییهكان دهدات
01:06 PM - 2026-01-07
سەنتەری شارەکان لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدان
12:04 PM - 2026-01-07
ئەمڕۆ دابەشکردنى هاوکارى بەسەر زیانلێکەوتوانى ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵدا دەستپێدەکات
09:53 AM - 2026-01-07
لە تۆپبارانەکەی حەلەبدا چەند کوردێک برینداربون و گیانیان لەدەستدا
05:28 PM - 2026-01-06
زۆرترین خوێنراو
-
ئهنجومهنی نوێنهران ههوڵی رێكخستنی داهاته نانهوتییهكان دهدات
عیراق 01:06 PM - 2026-01-07 -
پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکرا
کوردستان 12:25 PM - 2026-01-07 -
سەنتەری شارەکان لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدان
کوردستان 12:04 PM - 2026-01-07 -
بانکی ناوەندنی عیراق راگەیەنراوێکی لەسەر ناجێگیری بەهای دینار بڵاوکردەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-01-07 -
ئەمڕۆ دابەشکردنى هاوکارى بەسەر زیانلێکەوتوانى ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵدا دەستپێدەکات
کوردستان 09:53 AM - 2026-01-07 -
پردسازی مام جەلال
بیروڕا 08:08 PM - 2026-01-06 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەن
کوردستان 07:18 PM - 2026-01-06 -
لە تۆپبارانەکەی حەلەبدا چەند کوردێک برینداربون و گیانیان لەدەستدا
کوردستان 05:28 PM - 2026-01-06



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

