riklam

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکان دەکەم

کوردستان 08:13 PM - 2025-12-24
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی ئاراستەی مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان بە گشتیی دەکات.

بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برا مەسیحییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا، جەخت لە گیانی برایەتیی و قوڵبوونەوەی پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکان دەکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بە درێژایی مێژووی ناوچەکە هەرێمی کوردستان هەمیشە مەڵبەندێک بووە بۆ ژیانی پێکەوەیی و یەکتر قبووڵکردنی سەرجەم ئایین و ئایینزاکان. 

دووبارە ئەم جەژنەتان لێ پیرۆز دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی ئارام و دڵخۆش ئەم جەژنە بەسەر ببەن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket