riklam

قوباد تاڵەبانی قەرەبووی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە زیانیان بەركەوتووە

کوردستان 08:30 PM - 2025-12-11
کۆنگرەى رۆژنامەوانى قوباد تاڵەبانى لە چەمچەماڵ PUKMEDIA

کۆنگرەى رۆژنامەوانى قوباد تاڵەبانى لە چەمچەماڵ

لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، بڕیاردرا ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە زیانیان پێگەیشتووە تۆمار بكرێن و هەر لەلایەن قوباد تاڵەبانی-شەوە قەرەبوو دەكرێنەوە.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، بڕیاردرا ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەكەی چەمچەماڵەوە زیانیان پێگەیشتووە تۆمار بكرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی پێنج كەسی لەهەریەك لە نوێنەری هاتووچۆی چەمچەماڵ، نوێنەری قائیمقامییەتی چەمچەماڵ، نوێنەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، نوێنەری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و نوێنەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ پێكهێندراوە.

راشیگەیاندووە: بەیانی رۆژی هەینی 12ی 12ی 2025، لیژنەكە بۆ تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەكەوە زیانیان بەركەوتووە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ دادەنیشێت و  هەر لەلایەن قوباد تاڵەبانی-شەوە قەرەبوو دەكرێنەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەسەر بڕیارو راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، مەكتەبی ئیدارەو دارایی گشتی یەكێتی و كۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لەتەواوی شەقام و كۆڵانەكان شاری چەمچەماڵ دەستیپێكرد بۆ بە هاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی شارەكە و هاوكاریكردنی تیمە خزمەتگوزارییەكان.

بەگوێرەی دواین ئاماری بەرگری شارستانی هەرێم، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبوو، سێ كەس گیانیان لەدەستداوە و 12 كەسیش بریندار بوون، هاوكات زیانی ماددی زۆریش بەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و دامەزراوە حكومییەكان كەوت.

PUKMEDIA

دەقی فەرمانەكە:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket