riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گفتوگۆکان لەپێناو دروستکردنی هاوسەنگی راستەقینەیە

کوردستان 05:59 PM - 2025-12-11
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ 11ی12ی2025 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر، پێشوازیکرد لە ماکسیم ڕۆبین کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی گۆڕانکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هاوکێشەی سیاسی پەیوەست بەدۆخی عیراق و ناوچەکە و هەرێمی کوردستان.

جەخت لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەکرایەوە لەچوارچێوەی عیراقی فیدراڵ، هەروەها چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەنێوان هەرێم و بەغداد، لەڕووانگەی دەستووری و یاساییەوە.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاماژەی بە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حزب و لایەنە عیراقییەکان کرد، دیدگاو بەرنامەی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لەبارەی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: گفتوگۆکان لەپێناو دروستکردنی هاوسەنگی راستەقینەو گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی و چارەسەریی ریشەیی ناکۆکییەکییە سیاسییەکان لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنەکان بەردەوام دەبن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket