عەتا محەمەد بۆ میدیاكان: شەڕی شارێك بە شارێكی دیكە مەكەن
کوردستان 03:58 PM - 2025-12-11
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەسەر لافاوەکەی چەمچەماڵ
لێپرسراوی نووسینگەی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: بە مەبەستی بەهاناوەچوونی
زیانلێكەوتووان و پاككردنەوەی چەمچەماڵ، شەش سێكتەر رێكخراون و دووپاتیشی کردەوە
تەواوی قەزاکە لە ماوەیەکی کەمدا پاک دەکرێتەوە، داواشی لە میدیاکاران کرد شەڕی شارێك بە شارێكی دیكە نەكەن.
عەتا محەمەد، لێپرسراوی
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: پاش سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ
چەمچەماڵ و بەسەركردنەوەی زیانلێكەوتووان، فەرمانی پێكهێنانی دوو لیژنەی دەركرد، كە
یەكێكیان كۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی مرۆیی قەزای چەمچەماڵ-ە، كە كۆمسیۆنێكی
ماوە درێژەو بۆ گەشەپێدانی چەمچەماڵ و پڕكردنەوەی كەموكوڕییەكانێتی، هاوكات كار لەسەر لایەنە جیاوازەكان دەكات و یەكەم كاری
بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەیە.
راشیگەیاند: لیژنەكەی
دیكە بۆ دیاریكردنی لایەنی كەمتەرخەمی رووداوەكە بوو، كە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری
سلێمانی سەرپەرشتی دەكات و ئەمڕۆ دەستیان بەكارەكانیان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد:
بە مەبەستی بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووان و پاككردنەوەی چەمچەماڵ، شەش سێكتەر رێكخراون،
كە سێكتەری یەكەمیان بۆ پاككردنەوەی پاشماوەی لافاوەكەیە و ئەمڕۆ لیژنەیەك بە 250
كرێكار و 110 لە چەمچەماڵ، شۆڕش، ئاغجەلەر و گۆپتەپە ئامێرەوە كاریان كردووە و پێشبینی
دەكەین لە دوو رۆژی داهاتوودا شەقامەكان پاكبكرێنەوە و پاشان شوێنە گشتییەكانیش
پاكدەكرێنەوە.
لێپرسراوی جێگری
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: بەهاوكاری ئاسایش و پۆلیس و موختاری گەڕەكەكان،
چەمچەماڵمان بەسەر چەند زۆنێكدا دابەشكردووە، هەر زۆنێكیش بەسەر سێ رێكخراودا دابەشدەبێت،
بۆ ئەوەی ئەو هاوكاریانەی هێناویانە بەسەر ئەو گەڕەكانەدا دابەشی بكەن و هەموو ماڵێك
سەرجەم هاوكارییە فریاگوزارییەكان وەردەگرن.
پەیوەست بە هاوکاری مادیش، عەتا محەمەد
رایگەیاند لە بانکی چەرموو لە چەمچەماڵ هەژمارێکمان کردووەتەوە کە هەژماری 3018 بۆ
دینار و هەژماری 1 بۆ دۆلارە.
ئەوەشی خستەڕوو:
یەكێكی دیكە لەلیژنەكان، لیژنەی داتایە، كە كار لەسەر كۆكردنەوە و تۆماركردنی وێنە
و زانیاری ورد و زانستی لەسەر ماڵ، دووكان، شوێنە بازرگانیی و شوێنكارەكان و فەرمانگەكانی
حكومەت و سەرجەم زیانلێكەوتووان دەكات، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بنەمایە ماڵ بە ماڵ قەرەبوو
بكرێنەوە.
وتیشی: لەگەڵ
مامۆستایانی ئاینی كۆبووینەوە و داوامان لێكردن كاری یەكەمیان ئارامكردنەوەی دەرونی
خەڵكی چەمچەماڵ بێت، چونكە بارودۆخێكی نائاسایی لە ناوچەكە هەیە، داوا لە كەناڵەكانی
راگەیاندنیش دەكەین، واز لەئەجێندای سیاسی خۆیان بهێنن و شەڕی شارێك بە شارێكی دیكە
نەكەن، بۆ لایك و كۆمێنت ئازاری خەڵكی چەمچەماڵ نەدەن، چونكە خەڵكی ئەمشارە بەقەد
لافاوەكە خوێنیان بۆ كوردستان رشتووە، لەبری ئەوە هەوڵی نیشاندانی ئەم كارانە بدەن
كە بۆ ئاسیی كردنەوەی دۆخەكە دەكرێن.
عەتا محەمەد راشیگەیاند:
لە سبەینێوە ئاو بە بۆری دەگاتە چەمچەماڵ و 10 ملیۆن لیتر ئاویشمان بە تانكەر دابینكردووە
بۆ ئەوەی بەسەر ماڵاندا دابەشبكرێت، هاوكات كارەبای چەمچەماڵ لەرۆژی رووداوەكەوە نەبڕاوە
و بەردەوامە، هاوكات شەقام و رێگەی گوندەكان و ستوونە كەوتووەكانی كارەباش چاكدەكرێنەوە.
پەیوەست بە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی
چەمچەماڵ، لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: داوام لە سەرۆکی زانکۆی
چەرموو کردووە، کە بە نوسراوی رەسمی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی تیمێکی ئەندازیاری
ئامادە بکەن، تاوەکو بزانین کەموکورتییە ئەندازیارییەکان دەستنیشان بکرێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی تورکمانستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عیراق کرد
03:30 PM - 2025-12-11 -
کادرێکی یەکێتی خەڵاتی شەنگال بۆ ژنی بوێری پێدەبەخشرێت
02:50 PM - 2025-12-11 -
د. مەجید: یەکێتی هەمیشە لەخزمەتی هاووڵاتیانی قەزای خەبات_دایە
11:51 AM - 2025-12-11 -
گەشتی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و نەجەف و بەغداد راگیران
11:31 AM - 2025-12-11
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:23 PM - 2025-12-11 قوباد تاڵەبانی: یەکێتی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت
عەتا محەمەد بۆ میدیاكان: شەڕی شارێك بە شارێكی دیكە مەكەن
03:58 PM - 2025-12-11
كۆمپانیای DNO بەرھەمھێنانی نەوت بۆ 100 ھەزار بەرمیل بەرزدەكاتەوە
02:05 PM - 2025-12-11
ئیدارەی گشتی بە250 كرێكارو دەیان ئامێرەوە بەهانای زیانلێكەوتووانەوە دەچێت
12:08 PM - 2025-12-11
پارێزگاری سلێمانی: چەمچەماڵ نەكرێتە مەیدانی شەڕێكی نوێی سیاسیی
11:19 AM - 2025-12-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئیدارەی گشتی بە250 كرێكارو دەیان ئامێرەوە بەهانای زیانلێكەوتووانەوە دەچێت
کوردستان 12:08 PM - 2025-12-11 -
د. مەجید: یەکێتی هەمیشە لەخزمەتی هاووڵاتیانی قەزای خەبات_دایە
کوردستان 11:51 AM - 2025-12-11 -
گەشتی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و نەجەف و بەغداد راگیران
کوردستان 11:31 AM - 2025-12-11 -
پارێزگاری سلێمانی: چەمچەماڵ نەكرێتە مەیدانی شەڕێكی نوێی سیاسیی
کوردستان 11:19 AM - 2025-12-11 -
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بەهانای کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵەوە دەچێت
کوردستان 10:16 AM - 2025-12-11 -
مەکتەبی سکرتارییەت: جەزا عەلی داستانی گەورەی تۆمار کردووە
کوردستان 05:19 PM - 2025-12-10 -
كچه كوردێك دهبێته زیرهكترین منداڵی ئێران
کوردستان 05:03 PM - 2025-12-10 -
قوباد تاڵەبانی: چاوپۆشی لە کەمتەرخەمییەکان ناکەین
کوردستان 02:50 PM - 2025-12-10





.jpg)
دابەزێنە

