riklam

کادرێکی یەکێتی خەڵاتی شەنگال بۆ ژنی بوێری پێدەبەخشرێت

کوردستان 02:50 PM - 2025-12-11
پەرێز عومەر PUKMEDIA

پەرێز عومەر

ئەمڕۆ 10ی12ی2025 لە هۆڵی پێکەوە ژیان لە قەزای شەنگال خەڵاتی شەنگال بۆ مافەکانی مرۆڤ بە چەند چالاکوانێک بەخشرا و کادرێکی یەکێتیش لەپای بەرگری کردن لە ئازادی و هاوکاریکردنی ئاوارەکان خەڵاتی ژنی بوێری پێبەخشرا.

 پەرێز عومەر کادری یەکێتی و چالاکوانی مافەکانی ژنان، لە دوای کارەساتی شەنگال لە مانگی ئابی 2014 لەگەڵ رێکخراوەکان کاریکردووە و هاریکاری گەیاندووەتە ئاوارەکان لە چیای شەنگال، دواتریش کاری لەگەڵ یەزیدییەکان کردووە و داوای هاوکاری و پاراستنی مافەکانی بۆ کردوون.

هاوکات لە ساڵی 2016دا یەکەم پرۆژە یاسای تایبەت بە قەرەبوو کردنەوەی  رزگاربووانی یەزیدی پێشکەش بە د. فوئاد مەعسوم سەرۆککۆماری پێشووتری عیراق کرد، کە دواتر بیرۆکەی پرۆژە یاساکە ئامادە کرا و پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

 ئەمڕۆش پەرێز عومەر خەڵاتی ژنی بوێری پێبەخشرا و لە میانی وەرگرتنی خەڵاتەکەش، سوپاسی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و کافیە سڵێمان-ی کرد ، کە هەموو کات هاوکار و پاڵپشتیان بووە، هەروەها فراکسیۆنی یەکێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی  عیراق بەرگریکاری پرۆژە یاساکە بووە، کە بەهۆی داکۆکی ئەوانەوە پرۆژە یاساکە تێپەڕێندرا و لە 15ی3ی2021 لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراق بڵاوکرایەوە و بووە یاسا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket