riklam

قوباد تاڵەبانی: ئازایەتی ژنانی کورد جیهانی سەرسام کردووە

کوردستان 11:13 AM - 2025-11-25
قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تالەبانی

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەپۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ 25ی نۆڤەمبەر دەنووسێت: کورد نەتەوەیەکی بە شانسە کە خاوەنی کولتوورێکە سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، بەڵام دەوڵەمەندە بە رێزگرتن لە پێگەی ژن لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا. ئەو ئازایەتییەی ژنانی خەباتکاری کورد کە جیهانیان سەرسام کردووە، بەشێکی گرنگی سەرچاوەی گرتووە لەو کولتوورە دەوڵەمەندەی وا پیاوەکان سەری رێز و شکۆ لە ئاست ژنانی ئازا و ئازاددا دادەنوێنن.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەم رۆژەدا جەخت دەکەینەوە کە پێویستە بە ئیلهام وەرگرتن لە کولتووری رەسەنی خۆمان و هەروەها بە خۆگونجاندن لەگەڵ روحی سەردەم و بەها و پێشکەوتنە جیهانییەکان، کۆمەڵگەکەمان لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی دژی ژنان پاک بکەینەوە و هاوکات لەگەڵ پتەوکردنی دامەزراوەی خێزانی تەندروست، زەمینە بڕەخسێنین بۆ بەشداریی گەورەتری ژنان لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە وڵاتەکەماندا.

قوباد تاڵەبانی راشیدەگەیەنێت: دروشمی جیهانیی ئەمساڵ یەکگرتنە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دیجیتاڵی دژی ژنان، بە داخەوە ساڵانێکە لە کۆمەڵگای ئێمەشدا بە شێوەی جۆراجۆر ئەم دیاردەیە پەرەی سەندووە، هەربۆیە جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی پێکەوەکارکردنی هەموومان بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە بۆ دانان و جێبەجێکردنی پلان و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە لە توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket