riklam

فەرماندەیی هێزەکانی 70 رۆژی شەهیدی یەکێتی بەرز رادەگرێت

کوردستان 09:39 PM - 2025-11-20
رۆژی شەهیدی یەکێتی PUKMEDIA

رۆژی شەهیدی یەکێتی

فەرماندەیی هێزەکانی 70 لە یادی رۆژی شەهیدی یەکێتیدا پەیامێکی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی ڕووبارێک لەخوێنی شەهیدان کرد و رایگەیاند: رۆژی شەهیدی یەکێتی رۆژی  مێژوویی پڕ شکۆو شانازی نەتەوەیەک  پڕ لەجوامێری و نەبەزی و نەبەردی کەڵەمێرخاسانی نیشتمان، کە بەهزری کوردانەوە لەپێناو تێکۆشانی رەوا گیان و مانی خۆیانیان کردە قۆچی قوربانی خاک و نەتەوەکەیان.

کە ئەمە دەقەکەیەتی...

کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان حیزبی شکۆ و شانازی نەتەوەیی کورد لەڕۆژی شەهیدانی یەکێتیدا سەری رێزو نەوازش دائەنوێنین لەئاست گڵکۆی پیرۆزی  شەهیدانی رێگای سەربەرزی و ئازادی نەتەوەکەمان..، 

ئەم رۆژە مێژووییه پیرۆزە لەهزرو رۆحماندا بەو پەڕی شانازیی و شکۆوە یاد دەکەینەوە، چوون رێبازی روونی پڕ لەشکۆی کاروانی شەهیدانمان چرایەکی درەوشاوەی توولە رێگاکانی رۆژانی سەختی پڕ تەنتوومانە کە ئایندەی ئەمڕۆمانی بۆ روون کردووینەتەوە،

  رۆژی شەهیدی یەکێتی رۆژی رەمزی بەرخۆدان و جەوهەری بەرزی کەرامەتی تاکی کوردە کە ئێمەی رێباز هەڵگری ئەو رێبازە بەو پەڕی لەخۆبوردوانەوە درێژە پێدەرو رێگاگری ئەو رێگا پیرۆزەین.

فەرماندەی هێزەکانی 70 بەو پەڕی رێزو شکۆوە یادی پڕ مەزنترین و پڕ باوەڕترین  رێگای پڕشکۆی شەهیدان بەرز رادەگرێت و بەڵێن و وەفا لەڕۆژی شەهیدی یەکێتی  بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی شەهیدانی کوردستان دەدات کە هەڵگری ئەو رێبازە روونەی کاروانی شەهیدانی سەربەرزی نیشتمانن تا گەشتن بە کەناری ئارامی و ئاسووده بوونی گیانی شەهیده سەربڵندەکانی حیزبی شەهیدان..

لەم  رۆژەدا بەشکۆوە ئەو یادە پیرۆزە بەرز رادەگرێت و دروود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرێت و سەری رێزو وەفا لە ئاست خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دادەنەوێنێت ، شانازی دەکەین، کە بەو رێگایەدا دەڕۆین و کەتەواوکەری خەباتی ئەو جوامێرو مێرخاسانەی ووڵاتە کە هیچ بستەخاکێک نەک لەباشوری کوردستان بگرە لەپارچەکانی تری ووڵاتیش شوێنێک نەمابێ ، خوێنی پیرۆزی جوامێرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  تێدا نەڕژا بێت.

بۆیە رێبازی حزبی شەهیدان کە خاوەنی هەزاران شەهیدە، بە شانازییەوەو ئەرکە لە سەرمان پارێزگاری لێبکەین و درێژەپێدەری ئەو رێبازە پیرۆزە بین کە سەروەرانمان لەپێناویدا خوێنیان تێدا تێکەڵ بەخاک کرد.

جارێکی دیکە دروود بۆ رۆحی شەهیدانی یەكێتی و سەرجەم شەهیدانی رێگەی ئازادی و سەرفرازیی كوردستان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان.

 فەرماندەیی هێزەکانی 70
20 تشرینی دووەم2025

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket