کۆماندۆی کوردستان چەند حەشارگەیەکی داعش لەناودەبات
کوردستان 09:30 PM - 2025-11-20
PUKMEDIA
ئۆپەراسیۆنەکەی کۆماندۆی کوردستان
كۆماندۆی كوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنێكی فراواندا ژمارەیەك حەشارگەی د١عشی لەناوبرد و چەندین بەڵگەنامەی تایبەت و دەستنوسی تیر*ۆر*ستان هەڵگیرایەوە و مۆڵگەكانیان خاپووركران.
کۆماندۆی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە رایگەیاند: هاوشێوەی زنجیرە ئۆپەڕاسیۆنەكانی پێشتر و لەسەر فەرمانی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان سەعات 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێجشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2025 "كوڕانی كۆماندۆ" بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای 87ی مغاویری سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی سەڵاحەددینی سوپای عیراق، ئۆپەڕاسیۆنێكی بەرفراوانیان بۆ (چەمی رۆخانە) لە سنوری قەزای داقوقی باشووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدا.
ئەوەش هاتووە: "كوڕانی كۆماندۆ" لە بەرەبەیانێكی زووەوە كێوماڵی پانتاییەكی بەرفراوانی (چەمی رۆخانە) و دەورووبەریان كرد و شوێنی (8) مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆر*ستان دۆزرایەوە و سەرجەمیان لە ناوبران و دەست بەسەر ژمارەیەك بەڵگەنامەی گروپە تیر*ۆر*ستییەكان و ژمارەیەك كەل و پەلی پەیوەندیكردندا گیرا و شوێنی مانەوەی تیر*ۆر*ستانیش خاپووركرا، هاوکات ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەش وەك ئەوەی پێشتر پلانی بۆ دانرابوو وەك خۆی بەدەست هات.
لەکۆتاییدا فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان "كوڕانی كۆماندۆ"ی راسپارد بەردەوام بن، لەسەر ئەم جۆرە ئۆپەڕاسیۆنانە بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە ئاسەواری تیر*ۆرستا*ن و شانە نوستووەكانیان لەو ناوچانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08 -
سەرکەوت زەکی: فراکسیۆنی یەکێتی بەرگریکاری مافی خەڵکە
04:26 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: کلیلی چارەسەری کێشەکانی هەرێم و بەغداد دەستوورە
05:55 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
یهك مووچه مسۆگهره و چارهنوسی دوانیش نادیاره
02:19 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
01:02 PM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
مام جەلال و باران
بیروڕا 10:07 AM - 2025-12-08 -
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08 -
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزو كارا دایە
کوردستان 11:31 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
کوردستان 10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07




.jpg)


دابەزێنە

