مەكتەبی سیاسی لەبەغداد: لایەنەكان رۆڵی یەكێتی لەپڕۆسەی سیاسی بە گەورەو كاریگەر دەزانن
کوردستان 01:12 PM - 2025-11-20
PUKMEDIA
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە بەغداد، رایدەگەیەنێت: بەردەوامین لە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ جێبەجێكردن و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكان و لایەنەكانیش ئەم سەردانانە بەرز دەنرخێنن و رۆڵ و گرنگی یەكێتی لە پڕۆسەی سیاسی عیراقدا بە گەورەو كاریگەر وەسف دەكەن .
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد رایگەیاند: وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد بەردەوامە لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ جێبەجێكردن و بەدەستهێنسنی مافە دەستوورییەكان.
راشیگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پتەوكردنی لێكتێگەیشتنە سیاسییەكان و خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق، وەفدی باڵای یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی نزار ئامێدی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی سیاسی لە بەغدادو ئەندامێتی خالد شوانی وەزیری دادی عیراق و رزگار حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردن بەردەوامە لە سەردان و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە سیاسییە عیراقییەكان لە بەغداد. لەم سەردانانەدا وەفدەكە پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان لە هێزە سیاسییەكان كرد و ئاڵوگۆڕی بیرورا كرا سەبارەت بە قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی عیراق و گفتوگۆكردن لەسەر ئاسۆكانی هاوكاری و گرتنەبەری دیالۆگ لە نێوان لایەنەكاندا و بەشداریكردنی هەموان لە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و دروستكردنی كەشێكی ئەرێنی بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستای هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە: هه موو لایەنەكان جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان و زاڵگرتنی رێگای دیالۆگ بۆ زیاتر پێشخستن و گەشەپێدانی پڕۆسه ی سیاسی عیراق و گەیشتن به كۆدەنگی نیشتمانی كەكاریگەری ئەرێنی و باشی له سه ر ئایندەی وڵات ده بێت.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەموو لایەنەكان ئەم سەردانانەی وەفدی باڵای یەكێتیان بەرزنرخاندو رۆڵ و گرنگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا بە گەورەو كاریگەر وەسف كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت
10:43 AM - 2025-12-13 -
سەرۆككۆمار: هەماهەنگیی نێوان عیراق و ئێران فاكتەری گرنگی روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانە
07:03 PM - 2025-12-12 -
لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال
05:18 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
10:54 AM - 2025-12-12
ئەمانەش ببینە
عەتا محەمەد: تەقەكەرەكانی چەمچەماڵ پێشمەرگەی عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك بوون
03:53 PM - 2025-12-12
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
02:56 PM - 2025-12-12
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
02:15 PM - 2025-12-12
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
01:22 PM - 2025-12-12
زۆرترین خوێنراو
-
ئۆپۆزیسیۆن ههورێكي به تاڵ
بیروڕا 03:50 PM - 2025-12-12 -
شێخ جەعفەر: شەهید ئاكام هەمیشە لەروبەڕوبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا سەركەوتوبوو
کوردستان 02:56 PM - 2025-12-12 -
روونكردنەوەیەكی كورت و پێویست لەسەر قسە چەواشەكاری و بێ ناوەڕۆك و بێ کردارەکانی عەلی حەمەساڵح
ی ن ک 02:15 PM - 2025-12-12 -
لیژنەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتووەكان دەستی بەكارەكانی كرد
کوردستان 01:22 PM - 2025-12-12 -
د. بەرهەم ساڵح پۆستێكی باڵای جیهانیی وەردەگرێت
کوردستان 12:02 PM - 2025-12-12 -
بەفر بارین دەستپێدەكات
کوردستان 10:54 AM - 2025-12-12 -
سێ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر تێدەپەڕێت
کوردستان 09:52 AM - 2025-12-12 -
سەرۆك بافڵ: فەرماندە ئاكام بۆ سەرفرازی گەلەكەمان گیانی بەختكرد
کوردستان 09:11 AM - 2025-12-12




.jpg)

دابەزێنە

