فەرماندەی هێزەكانی 70: ئامادەین بۆ رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە
کوردستان 05:11 PM - 2025-11-17
راگەیاندنی هێزەكانی 70
كۆبوونەوەی باڵای هێزەكانی 70
بەسەرپەرشتی فەرماندەی هێزەكانی 70 كۆبوونەوەی باڵای هێزەكانی 70 بەڕێوەچوو، كە تێیدا جەختكرایەوە لەپابەندی كارو بەرنامەی نوێ لەپێناو جێبەجێكردنی تەواوی خاڵ و بەندەكانی پڕۆسەی رێكخستنەوەو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
ئەمڕۆ 17ی 11ی 2025، بە سەرپەرەشتی لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن فەرماندەی هێزەكانی 70، كۆبوونەوەی باڵای هێزەكانی 70 بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی باڵای هێزەكانی 70 لە هۆڵی شەهید ئاكام لە بارەگای هێزەكانی 70 بەڕێوەچوو.
سەرەتای كۆبوونەوەكە فەرماندەی هێزەكانی 70 سوپاسی سەرجەم ئەفسەران و پلە داران و پێشمەرگەكانی هێزەكانی كرد لە پای پابەند بوونیان بەڕێكارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی فیدڕاڵ و سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن،پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی تەواوی هاووڵاتیانی كوردستان و عیراق وسەرجەم هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە و بە تایبەتی هێزەكانی 70 كردو راشیگەیاند: ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە كە هێزەكانی پێشمەرگە هەمیشە پابەندبوونی خۆیان بەیاسا و رێنماییەكان دووپاتدەكەنەوە وەك چۆن بەگیانی خۆیان بەرگری لە خاك و نیشتمان دەكەن ئاوا سەلماندیان بەرگریكارو پارێزەری سەرسەخستنی یاسا و ڕێنماییەكانن، هەمیشە ئەركی نیشتمانی خۆیان بەباشی جێبەجێ كردووە.
بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كوردستان فەرماندەی هێزەكانی 70 هەنگاوەكانی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ئەو بەرەو پێشچوون و ئاستەنگانەی كە لەماوەی رابردوودا بەخۆیەوە دیوە خستەڕوو، پلان و بەرنامە و ئامادەكارییەكانی هێزەكانی 70 تایبەت بە دروستكردنی فەرماندەی ناوچەو دروستكردنی فرقەی نوێ لەنێو ریزەكانی هێزەی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ئامادەبووان خستەڕوو، هەروەها جەختی كردەوە كە پێویستە هەمووان بە تەواوی پابەندی كارو بەرنامەی نوێ بن و هەموو هەوڵێكیان بخەنە گەڕ لەپێناو بەدەست هێنانی ئەو ئامانجانەی پلانی بۆ داڕێژراوە، ئەمەش لەپێناو جێبەجێ كردنی تەواوی خاڵ و بەندەكانی پڕۆسەی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ، لە پێناو گەیاندنی ئەو پرسە گرنگە بە ئامانج .
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا بە وردی گفتوگۆی لەسەر سەرجەم كارو پلانەكان لەنێوان فەرماندەی هێزەكانی 70 و ئەفسەرانی باڵای هێزەكانی 70 كرا هەموو لایەك پابەند بوونی خۆیان دەربڕی و ڕایانگەیاند هەموو هەوڵێك دەخەنە گەر لە پێناو سەرخستنی پڕۆسەی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08 -
سەرکەوت زەکی: فراکسیۆنی یەکێتی بەرگریکاری مافی خەڵکە
04:26 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
یهك مووچه مسۆگهره و چارهنوسی دوانیش نادیاره
02:19 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
01:02 PM - 2025-12-08
دوای ساڵێك له رووخانی ئهسهد چی لهسووریا گۆڕدرا ؟
10:47 AM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08 -
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزو كارا دایە
کوردستان 11:31 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
کوردستان 10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

