قوباد تاڵەبانی: مافی پێکهاتەکان لە حکومەتی نوێی عیراق پارێزراوبێت
کوردستان 05:10 PM - 2025-11-17
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە لی جۆن ئیل، باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (17/11/2025) بە ئامادەبوونی سێنچول لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێم بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندن کرا بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. جێگری سەرۆکوەزیران هیوای خواست حکومەتی نوێی عیراق بەزوویی پێکبهێنرێت و تیایدا مافەکانی هەموو پێکهاتەکان پارێزراوبێت.
قوباد تاڵەبانی هاوکارییەکانی حکومەتی کۆریای باشووری بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند و رایگەیاند کۆریای باشوور دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوری هەرێمی کوردستاندا بگێڕێت بە تایبەتیش کە هەرێم پێویستیی بە ئەزمونی دەوڵەمەندی کۆریا هەیە لە بواری گەشەپێدانی کەرتە جیاوازەکان.
لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک کرا لە ماوەکانی داهاتوودا کە تیایدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بەشداریی ستراتیژیی کۆریای باشوور لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەردانەکانی قوباد تاڵەبانى بۆ بەغداد لە مووچەوە بۆ حکومەتێکی بەهێز
11:08 AM - 2025-12-08 -
چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە باسی لێوەدەکرێت
06:55 PM - 2025-12-08 -
سکرتاریەت دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال بەسەردەکەنەوە
06:14 PM - 2025-12-08 -
سەرکەوت زەکی: فراکسیۆنی یەکێتی بەرگریکاری مافی خەڵکە
04:26 PM - 2025-12-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: بودجە نەبێتە بابەتی ناکۆکی و ململانێی سیاسی
03:23 PM - 2025-12-08
یهك مووچه مسۆگهره و چارهنوسی دوانیش نادیاره
02:19 PM - 2025-12-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە کۆدەنگی لەنێوان لایەنەکان دروستبکرێت
01:02 PM - 2025-12-08
دوای ساڵێك له رووخانی ئهسهد چی لهسووریا گۆڕدرا ؟
10:47 AM - 2025-12-08
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانی سیاسی
بیروڕا 10:04 AM - 2025-12-08 -
153هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:09 AM - 2025-12-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزو كارا دایە
کوردستان 11:31 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: ئەركی حكومەتی داهاتووی عیراقە بودجەو موچەی هەرێم دابینبكات
کوردستان 10:34 PM - 2025-12-07 -
سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكرێن
کوردستان 09:46 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات
کوردستان 05:04 PM - 2025-12-07 -
وەرگرتنی خوێندکاران لە نێوان زانکۆکانی ناوەند و هەرێم رادەگەیەنرێت
کوردستان 04:42 PM - 2025-12-07



.jpg)


.jpg)
دابەزێنە

