كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
کوردستان 10:20 AM - 2025-11-17
PUKMEDIA
دابەشکردنی کارەبا
به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆنتڕ‌ۆڵی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کێشانەی لە دوو رۆژی رابردوودا لەپێدانی کارەبادا دروستبوون بەهۆی بارینی یەکەم بارانەوە بووە، کە ئەوەش ئاساییە و هەموو ساڵێک ئەو کێشەیە دروستدەبێت، دەشڵێت: بەشێکی زۆر لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان گرێبەستیان لەگەڵدا کردوین و لە دوو رۆژی رابردوودا کاریان کردووە.
غالب محه‌مه‌د به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆنتڕ‌ۆڵی كاره‌بای سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: پرۆژەی کارەبای 24 سەعاتی و پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵکو ئەو کێشانەی لە دوو رۆژی رابردوودا دروستبوون بەهۆی بارینی یەکەم بارانەوە بووە، کە ئەوەش ئاساییە و هەموو ساڵێک ئەو کێشەیە دروستدەبێت.
راشیگەیاند: خۆشبەختانە زۆر بە زوویی تیمەکانمان توانییان بەشێکی زۆری ئەو کێشانە چارەسەر بکەن، کە بەهۆی بارانەوە دروستبوون و دەتوانین بڵێین دروستبوونی کێشەکان وەک کۆنترۆڵێکی گشتی بوو، چونکە بەوهۆیەوە بەشێکی زۆر لەکێشەکانمان دۆزیەوە و چارەسەرکرد.
سەبارەت بە کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لەکاتی بوونی کێشەدا، غالب محه‌مه‌د به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كۆنتڕ‌ۆڵی كاره‌بای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی زۆر لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان گرێبەستیان لەگەڵدا کردوین و لە دوو رۆژی رابردوودا کاریان کردووە، بەڵام بەشێکی تریان تا ئێستا گرێبەستیان لەگەڵ نەکردوین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، كاره‌بای 24 سه‌عاتی گه‌یشتووه به له 100% گه‌ڕ‌ه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و نزیكه‌ی 6 مانگه هاووڵاتیان كاره‌بای 24 سه‌عاتییان پێده‌ده‌رێت، هاوکات لەئێستادا بە هۆی بارینی باران و گۆڕانی کەشوهەوا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیادیکردووە و کێشەی بۆ پێدانی کارەبا دروستکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16






دابەزێنە

