11 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی د. كەمال فوئاد تێدەپەڕێت
کوردستان 03:02 PM - 2025-11-15
ئەرشیف
د. كەمال فوئاد
11 ساڵ پێش
ئێستا و لە رۆژی 15ی11ی2014 ، د.كەمال فوئاد سیاسەتمەدار و دبلۆماتکار و
رۆژنامەنووس و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و روناكبیری
كورد، لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
كەمال
عەبدولكەریم محەمەد فوئاد كە بە د.كەمال فوئاد ناسراوە، ساڵی 1932 لەبنەماڵەیەكی
دیار و ناسراوی شاری سلێمانی لەدایك بووە، كەسایەتییەكی گەورەی سیاسی و
روناكبیریی كوردستانە و زیاتر لە 60 ساڵ لەكۆڕی تێكۆشانی سیاسی و رۆشنبیری خزمەتی
زۆری بەگەل و نیشتمانەكەی كردووە، شاسوارێكی رێگای رۆژنامەنووسی و رابەرێكی وابوو
كە دەبێت مێژووی رۆژنامەنووسی كوردی شانازی پێوە بكات، چونكە ئەگەر جوامێری ئەم
كەڵە رووناكبیرە نەبووایە مێژووی رۆژنامەنووسی كوردی و رۆژنامەی كوردستان بە
نادیاری دەمایەوە، كە بە جوامێری خۆی توانی هەموو ژمارەكانی لە ئەرشیفی ئەڵمانیدا
بدۆزێتەوە.
لەكۆتایی
پەنجاكانی سەدەی رابردوو چووەتە ئەڵمانیا و لەوێ ماستەری لە فۆنیمەكانی زمانی
كوردی لە زانكۆی هامبۆرگ و دكتۆرای لەسەر دەستنووسە كوردییەكان وەرگرتووە.
دكتۆر كەمال هەر
لەسەرەتای ژیانی گەنجی و لەتەمەنی 15ساڵی تێكەڵاوی جوڵانەوەی سیاسی بووە و سەرەتا
پەیوەندی بەحزبی شیوعی عیراقەوە كردووەو یەكێك لە كادیرە دیارو چالاك و
هەڵسوڕاوەكانی ئەو حزبە بووە و لەبەغدا هەمیشە رابەرو پێشەنگی خۆپیشاندانەكان بووەو
هەر بەهۆی ئەوەوە دەستگیر كراوەو دوو ساڵ لەزیندان ماوەتەوە.
لە شۆڕشی ئەیلول
و لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان خەباتی کردووە و دواتر لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان درێژەی
بەخەبات داوە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و ساڵانێكی دوور و درێژ کارگێڕی
مەكتەبی سیاسی بووە.
جگە لەكاری
سیاسی، د.كەمال خولیای ئەدەب و رۆژنامەنووسی بووە و لەو بوارەدا شوێن پەنجەی
دیارە و دیارترین كاری ئەوە بووە كەساڵی 1968 لەئەڵمانیا ژمارەكانی رۆژنامەی
كوردستانی دۆزییەوە و لەساڵی 1972 چاپی كردن، لەساڵانی 1971-1974 وەك مامۆستای
زانكۆ لەبەشی كوردی كۆلێجی ئەدەبیاتی زانكۆی بەغداد خزمەتی كرد.
ئەم سیاسەتمەدارو روناكبیره گهورهیهی كورد لە ڕۆژی 15ی11ی2014 لەوڵاتی
ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16 -
ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەبێت
09:55 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

