riklam

تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت

کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16
بەڕێوەچونی فەریزەی حەج ئەرشیف

بەڕێوەچونی فەریزەی حەج

بڕیارە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 16-11-2025  تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت، کە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026 ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ یەکەمجار ناو تۆمارکردن بۆ فەریزەی حەج بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەمساڵ بەڕێوەچووە، لەبەر تازەیی سیستمەکە پڕۆسەی وردبینی و پێداچوونەوەی ناوەکان و ڕێکارەکانی دیکە ماوەیەکی زیاتری خایاند، بۆیە ئەنجامدانی تیروپشکەکە بۆ ئەمساڵ کەمێک دواکەوتووە.

وتەبێژی حەج و عومرە وتیشی، 89 هەزار کەس ناویان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 2026 تۆمار کردووە، لەبەر زۆریی خواست، ئەمساڵ مەرجێک زیادکراوە ئەگەر کەسێک پێشتر فەریزەی حەجی ئەنجام دابێت، ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەکەوە، هەربۆیە هەزاران ناو دەرهێنراوە و دوورخراونەتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket