قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16
راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کۆیە
قائیمقامی قەزای کۆیە
قائیمقامی قەزای کۆیە رایگەیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ ئیدارەی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێگربووە لە وەستانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە و بەردەوام پاڵپشتی دارایی بۆ کۆمپانیاکان دابیندەکات.
حاکم تاریق حەیدەری، قائیمقامی قەزای کۆیە بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەماوەکانی رابردوودا کۆمەڵێک کێشەمان هەبوو ئەوانیش کێشەی خەرجنەکردنی بڕی پارەی پێویستی پڕۆژەکان بوو کە ئەمەش وایکردبوو کۆمپانیاکان کارەکانیان بوەستێنن، بەڵام خۆشبەختانە سەرۆک بافڵ نوێنەری خۆی ناردە قائیمقامیەتمان و لە وردەکاری تەواوی گرفتەکانیان کۆڵییەوە و دواتر هەر لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ ئیدارەی گشتی یەکێتی دەستی بە خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکان کرد و پڕۆژەکان دەستییان پێکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هاوکات لەگەڵ پاڵپشتی دارایی ئیدارەی گشتی یەکێتی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەهەوڵی د. ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێم چەند جارێکی دیکە پارەی کۆمپانیاکان خەرجکراوە و رێگریکراوە لەوەی پڕۆژەکانی کۆیە بوەستن، هەروەها سەرۆک بافڵ ئەوەی سەلماند کە ئەو قسەیەی دەوترێت پڕۆژەکان تەنها بۆ پێش هەڵبژاردنن راست نییە و لەدوای هەڵبژاردنیش پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کۆیە بەردەوامی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
10:34 PM - 2026-03-16 -
سودانی و حەلبوسی: پاڵپشتی کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە دەبین
05:06 PM - 2026-03-16 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: شەڕ ماڵوێرانی بەدوادادێت و پێویستە رێگای دیپلۆماسی بگیرێتەبەر
04:42 PM - 2026-03-16 -
محەمەد قادر: بۆ ئازادی گەل چەكی كوردایەتیمان لە شاننا
04:28 PM - 2026-03-16
ئەمانەش ببینە
قاسم ئەعرەجی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ دەکات
04:33 PM - 2026-03-16
بریندارانی چەكی كیمیایی پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات
04:03 PM - 2026-03-16
چوارچێوەی هەماهەنگی: کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن
03:46 PM - 2026-03-16
قوباد تاڵەبانى: هەڵەبجە سیمبولی ئاشتی و بیری ئاشتیخوازانەی کوردە
12:47 PM - 2026-03-16
زۆرترین خوێنراو
-
ژیان لە ئاوێنەی نەورۆز و رەمەزاندا
بیروڕا 12:43 PM - 2026-03-16 -
کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتوو
کوردستان 11:20 AM - 2026-03-16 -
كای كۆن و شەڕی كۆنەقین
بیروڕا 11:15 AM - 2026-03-16 -
شێخ جەعفەر: خەڵکی هەڵەبجە شایەنی هەموو خزمەتێکن
کوردستان 10:51 AM - 2026-03-16 -
167هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 10:40 AM - 2026-03-16 -
هەڵەبجە لە سیانزە ماڵەوە بۆ پارێزگا
کوردستان 10:19 AM - 2026-03-16 -
سەرۆک بافڵ: شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-16 -
38 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-16







دابەزێنە

