قوباد تاڵەبانی: متمانەی خەڵک دەکەینە بنەمای بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانمان
کوردستان 04:43 PM - 2025-11-12
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانى ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستى یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە خەڵکی عیراق و هەرێمی
کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت:" یەکێتی ئەم متمانەیەی خەڵکی کوردستان
بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان
هەرێم و بەغداد و بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکان".
قوباد
تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند:بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەرکەوتنی هەموو خەڵکی عیراق و
هەرێمی کوردستانە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە هەموو عیراقییەکان و بە تایبەتیش لە
هاووڵاتییانی کوردستان دەکەم.
هاوکات سوپاسی بەشداری هاووڵاتیان دەکات و ئاماژە
بەوە دەکات:سوپاسی ئەو بەشدارییە بەرچاوەی خەڵکی کوردستان
دەکەم، سوپاس و پیرۆزباییەکی تایبەتیش بۆ هەموو دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کە بە دەنگەکانیان سەنگ و پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عیراقدا بەهێزتر
کرد، دەنگدەران و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە یەکێتی لە
ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا دەبێت و بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی
بەڵێنەکانی.
لە کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی دووپاتی دەکاتەوە: یەکێتی
ئەم متمانەیەی خەڵکی کوردستان بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق و
چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و شەڕیش لەسەر هەموو مافە
دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

