riklam

قوباد تاڵەبانی: ئەم هەڵبژاردنە گرنگیەکی تەواوی بۆ پەیوەندی داهاتووی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە

کوردستان 04:34 PM - 2025-11-10
قوباد تاڵەبانی نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبووەوە و رایگەیاند:  ئەم هەڵبژاردنە کرد بۆ پەیوەندییەکانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و رایگەیاند هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(10/11/2025) لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هیوایان خواست رۆژی سێ شەمە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دۆخێکی ئارام و بە شێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەبچێت و هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە رێژەیەکی بەرچاو بەشداری بکەن و چارەنووسی چوار ساڵی داهاتووی پرۆسەی سیاسی عێراق دیاری بکەن.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی ئەم هەڵبژاردنە کرد بۆ پەیوەندییەکانی چوار ساڵی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و رایگەیاند هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا بەپێویستی زانی ئەولەوییەتی هەردوو حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و بە تایبەتیش کێشەی بودجە و موچە بێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket