riklam

حکومەت 13 موڵکی دیکەی چاڤی لاند دەفرۆشێت

کوردستان 02:45 PM - 2025-11-10
چاڤی لاند ئاژانسەکان

چاڤی لاند

سلێمانی

لەبەرامبەر قەرزی کارەبا 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی بە زیادکردنی ئاشكرا دەفرۆشرێت، کە بڕی قەرزەکە زیاترە لە 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لەبانگەوازنامەیەکدا رایگەیاند: لەسەر داوای بریکاری وەزیری کارەبا، لەڕێگای زیادکردنی ئاشكراوە 13 موڵکی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری دەفرۆشرێت، کە سەرجەمیان کەرتی 1ی مەڵکەندی و دەباشانن.

ئاماژەی بەوەشداوە، فرۆشتنی ئەو موڵکانە لەبەرامبەر قەرزی وەزارەتی کارەبایە کە بڕەکەی سێ ملیار و پێنج سەد و هەشتا ملیۆن و حەوت سەد و دە هەزار دینارە.

لەلایەکی ترەوە ئەوەش راگەیەندراوە: کە هەر کەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بکات و لە بەشی ژمێریاری بارمتەی یاسایی بە ڕێژەی 10٪ی نرخی خەمڵێندراوی موڵکەکانی ئاماژەبۆکراو دابنێت و ناسنامەی نیشتیمانی و پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون لەگەل خۆیدا ببات.

زیادکردنەکە لە ماوەی 30 رۆژدا لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە رۆژنامەدا لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە سەعات 12ی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket