riklam

رێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن: پارتی لە هەولێر و دهۆک سەدان پێشێلکاری ئەنجامداوە

کوردستان 02:38 PM - 2025-11-09
پڕۆسەی هەڵبژاردن PUKMEDIA

پڕۆسەی هەڵبژاردن

هەڵبژاردن

تۆڕ‌ی شه‌مس بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد كه‌له‌ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك سه‌دان پێشێلكاری له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا ئه‌نجامداوه‌، چاودێرانیش رایده‌گه‌یه‌نن: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ژێر چاودێری و هه‌ڕ‌ه‌شه‌دا ده‌نگده‌ده‌ن.

 هۆگر چه‌تۆ سه‌رۆكی تۆڕ‌ی شه‌مس رایگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان له‌پارێزگای هه‌ولێر سه‌دان پێشێلكاری تۆمار كردووه‌ كه‌له‌ ژێر هه‌ژموونی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌، هاوكات چاودێرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك سه‌دان پێشێلكاری دیكه‌یان تۆمار كردووه‌، كه‌ لێپرسراو و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامیان داوه‌.

په‌یوه‌ست به‌شێوازی پێشێلكارییه‌كانیش، چاودێرانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشكرایان كردووه‌: پێشێلكارییه‌كان هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ژێر فشارو هه‌ڕ‌ه‌شه‌ و چاودێری به‌رپرسه‌كانیان ناچار ده‌كرێن ده‌نگبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كاندیدانی پارتی بده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش پێشێلكارییه‌كی روونه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خوێندنگاكان كارتی بانگه‌شه‌ی كاندیدانی پارتی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌درێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket