کەرنەڤاڵی سەرکەوتن و یادکردنەوەی شەهیدان...
بیروڕا 08:35 PM - 2025-11-08
عیماد ئەحمەد
عیماد ئەحمەد
لە دوا رۆژەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یاریگای نێودەڵەتی سلێمانی کۆبونەوەیەکی جەماوەری فراوانى لە شاری میهرەبانی ، شاری شەهید شیهاب و شەهید ئارام سازکرد، جەماوەرێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و ئومێد بە سەرکەوتن، گەنجانی خوێن گەرم، ژنانی تەوار ئاسا، پیری دڵگەرم، لە گۆڕەپانەکە شەپۆلیان ئەدا بەرەو خۆری ئازادی.
بەراستی (مسك الختام) بوو.
لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادرانی پێشکەوتووی یەکێتی، ئامادەی کەرنەڤاڵەکە بووین ، لەم کەرنەڤاڵەی سلێمانیدا، بیر و هۆشم بۆ لای یادەوەری شەهیدانی یەکێتی گیرسایەوە.
لە دڵمدا خۆشی و شایی ئەمڕۆ بە ئاگر و خەفەتى دوێنێ تێکەڵ بوو، لە ناو خۆمدا، بە بێ دەنگی هاوارم دەکرد و دەموت؛ هەڤاڵان لەیادتان نەچێ، رۆژگاری سەختی شۆڕشی نوێدا، خوێنى شەهیدان و عەرق و ماندوبوونی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی ئەوی رۆژێ کە لە نا ئۆمێدی ئۆمێدیان دروستکرد، ئەمڕۆیان هێناوەتەدى .
لە دەوروبەرم زۆر گوێبیستی ناوی حەمە و مەحەمەد بووم، یەکسەر حەمەی شاسوار و مەحەمەد یاوەر هاتەوە یادم.
حەمەی شاسوار ئەو پیاوەی هەموو ژیانی خەبات بووە لەپێناوی میللەتەکەی، لە شۆرشی ئەیلولدا پێشمەرگەیەکی دیار بوو لە بەتالیونی کفری.
حەمەی شاسوار لە ساڵی(1936) لە دێی ئاوە خوێری لە دایکبووە، پیاوێکی گەنم رەنگ و باریک و چوستو چالاک و خاکی بووە، من بە خزمەتی نەگەیشتوم و بە دیداری شاد نەبووم، بەڵام ناو و ناوبانگی لە گەرمیان وەک قەڵای شێروانە دیار و ئاشکرایە.
حەمەی شاسوار، پیاوە قارەمان و بە هیمەتەکەی یەکێتی، لە پایزی ساڵی (1980) لە چەمەکەی نێوان گوندی شێخ تەویل و قڵاتۆبزان لەگەڵ حەسەن حاجی حوسێن کەلاری و حەمەی مامەلی و عومەر فەرج بە کۆپتەر لە لایەن سەرباز و خۆفرۆش تەحسین شاوەیس و جاشەکانی، شەهید کران و سەری شەهیدی قارەمان حەمەی شاسواریان برد بۆ لای ئاغاکەیان لە چەمچەماڵ، تەرمەکەی بەبێ سەر لە گۆڕستانی دێی سەی خەلیل بە خاکی پیرۆزی گەرمیان سپاردیان، روحی بۆ ماوەیەکی زۆر وەک هەڵۆی بەرزەفر لە ئاسمانی گەرمیان بە دوای لاشە پیرۆزەکەی خۆی دەگەڕا.! دوای چەند ساڵێک بە هەزار دەردەسەری و پاڕانەوە، کەسوکارەکەی سەرە پیرۆزەکەیان وەرگرتەوە، وەک تاجی سەروەری لە لای لاشەکەیدا جارێکیتر ناشتیانەوە.
دوای شەهید بوونی باوکی، عەلی شەید محەمەد کوڕە گەنج و تازە پێگەیشتووکەی، ماوەیەک لە گەرمیان لەگەل مەحەمەد یاوەر پێشمەرگە بووە.
مەحەمەد یاوەری بۆنی باخەکانی خانەقین، دەستە گوڵی رێکخستنەکانی کۆمەڵە بوو، دوای پەیوەندیکردن بە شۆڕش و تەواو کردنی خولی کادران هاتە گەرمیان وەک کادری سیاسی.
مەحەمەد یاوەر لە ساڵی (1947) لەدێی جەبراوە نزیک خانەقین لە دایکبووە، پیاوێکی قۆز و باڵابەرز و حەیزەرانی، سپی رەنگ، قژ رەش، چاو خڕ و تیژ، روو خۆش، لە رۆیشتن و رێکردندا جوانی دەباراند، خاوەن هەڵوێست و بیری چەپ، هاورێی نزیکی شەهید مەجید غاندی بوو.
لە (10/9/1981) لە نزیک بیرەکەی گوندی تووەقوت لەگەڵ ئومێد شاکەلی و جەباری حاجی حوسەین بە دەستی حەمەی ئەحە فەراش و جاشەکانی شەهید کران، تەرمی پیرۆزی هەردوو شەهید محەمەد یاوەر لەگەڵ ئومێد شاکەلی برد بۆ حکومەت لە کەلار،تەرمی پیرۆزی محەمەد یاوەریان نەدایەوە بە کەس و کاری و نەیانهێشت بیبەن بۆ خانەقین، شارەوانی لە کەلار ناشتی.
پیاوخاسانی گەرمیان پەیکەرێکی شایستە بەخۆیان لە دەروازەی شاری کەلار داناوە.
دیار و ئاشکرایە، داری ئازادی بە خوێن ئاو نەدرێت بەرناگرێت، ئەم جەماوەرە لە بن نەهاتووە و ئەم سەرکەوتن و سەروەریانە بە خوێنی شەهیدان و رەنج و ماندوبونی پێشمەرگە و رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی هاتۆتەدی.
ئەبێت وەک بیلبیلەی چاومان بیپارێزین و موتوربەی بکەین بە گەنجان و ئاڵاکەی یەکێتی بەرزتر راگرین و رێبازەکەی رەوانشاد سەرۆک مام جەلال شەکاوەتر بکەین.

PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن: رێژەی بەشداری دەنگدان لە هەموو عیراق 82% بووە
09:35 PM - 2025-11-09 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: هەمیشە ڕێکخستنەکانی دەرەوە رۆڵیی گرنگیان بینیوە
03:50 PM - 2025-11-09 -
بۆ كۆتای مەسیحی لە دهۆك دەنگ بەژمارە 326 دەدەین
11:58 AM - 2025-11-09 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کافرۆشی و یەکێتی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون
09:08 PM - 2025-11-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:01 PM - 2025-11-09 نێروەیی: بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو دەنگەكانی یەكێتی 100% زیادیانكردووە
كۆمسیۆن: پرۆسهی دهنگدانی تایبهت كۆتایی هات
05:59 PM - 2025-11-09
رێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن: پارتی لە هەولێر و دهۆک سەدان پێشێلکاری ئەنجامداوە
02:38 PM - 2025-11-09
زیاتر لە 7 هەزار و 700 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ پەرلەمانی عیراق
11:31 AM - 2025-11-09
دەنگدانی تایبەت لە هەرێم و عیراق دەستیپێکرد
07:21 AM - 2025-11-09
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو دەنگەكانی یەكێتی 100% زیادیانكردووە
کوردستان 09:01 PM - 2025-11-09 -
كۆمسیۆن: پرۆسهی دهنگدانی تایبهت كۆتایی هات
کوردستان 05:59 PM - 2025-11-09 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: هەمیشە ڕێکخستنەکانی دەرەوە رۆڵیی گرنگیان بینیوە
کوردستان 03:50 PM - 2025-11-09 -
رێکخراوەکانی چاودێری هەڵبژاردن: پارتی لە هەولێر و دهۆک سەدان پێشێلکاری ئەنجامداوە
کوردستان 02:38 PM - 2025-11-09 -
بۆ كۆتای مەسیحی لە دهۆك دەنگ بەژمارە 326 دەدەین
کوردستان 11:58 AM - 2025-11-09 -
ئاخرە باخن
بیروڕا 11:40 AM - 2025-11-09 -
زیاتر لە 7 هەزار و 700 کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ پەرلەمانی عیراق
کوردستان 11:31 AM - 2025-11-09 -
دەنگدانی تایبەت لە هەرێم و عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 07:21 AM - 2025-11-09




.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

