وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتیانی سوریی و ئێرانی لەدەرەوەی یاسا دادەمەزرێنێت
کوردستان 02:30 PM - 2025-11-04
PUKMEDIA
گردبوونەوەی پزیشکانی دانەمەزراوی گشتی دەرەوەی وڵات
ژمارەیەك میدیا بڵاویانكردەوە، بە نووسراوێكی نهێنی شەش هاووڵاتی سوریی و ئێرانی لەسەر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان دامەزرێندراون، پزیشكانی دانەمەزراوی گشتیش رایدەگەیەنن: وەزیری تەندروستی بەئێمە دەڵێت كە دامەزراندن راگیراوە، كەچی بە فەرمانی نهێنی هاووڵاتی سوریی و ئێرانی دادەمەزرێنن.
ژمارەیەك میدیا لەسەر زاری پزیشكانی دانەمەزراوی گشتی لە هەرێمی كوردستان رایانگەیاندووە: ماوەی یەك ساڵە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت وەزیری تەندروستی ئێمەی لە پرۆسەی دامەزراندن جیاكردووەتەوە و دەرهێناوە، لە ماوەی ئەمساڵەدا كە ژمارەمان 53 پزیشكە زیاتر لە چەندینجار خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و چەندین بەیاننامەو یاداشتنامەمان هەبووە، هەر لەو ماوەیەدا تووشی چەندین پێشێلكاری و لێدان و هەڕەشەكردن بووین لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی و لە نێو وەزارەتی تەندروستی.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو: بەداخەوە وەزیری تەندروستی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەك مافەكانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، لە كاتێكدا ئەم 53 پزیشكە، هەمووی سەر بە هەرێمی كوردستانە و هەمووی خاوەن كەسوكاری شەهیدە، ئەم 53 دەرچووە لە رێگەی حوكمەتەوە خوێندنی پزیشكییان تەواو كردووە و دواتر یەكسان كردنەوەی بڕوانامەیان ئەنجامداوە و ئەندامی سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانن، لە تازەترین لێدوانی وەزیری تەندروستی بۆ پزیشكانی ئێمە ئەوەیە كە دامەزراندن راگیراوە، لە كاتێكدا لە 2ی تشرینی دووەمی 2025، بە فەرمانی نهێنی و نووسراوێكی نهێنی شەش هاووڵاتی سوریی و ئێرانی لەسەر وەزارەتی تەندروستی هەرێم دامەزراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

