قوباد تاڵەبانی: چارەسەری بنەڕەتی مووچە ستراتیژی یەکێتییە
کوردستان 09:29 PM - 2025-10-29
نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ هەڤاڵانی بازنەکانی وەرتێ و قەسرێ رایگەیاند: کاتێک دەڵێین کیشەی مووچە و بودجە لە بنەرەتەوە چارەسەردەکەین تەنها دروشم نییە، بەڵکو ئەمە ستراتیژی یەکیتییە.
دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەی سەرپەرشتیاری بازنەی هەولیری لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لەگەڵ هەڤالانی بازنەکانی وەرتێ و قەسرێ:
ئەوەی وەک بەڵێن دەیدەین تەنها دروشم نین بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵکو ستراتیژی یەکێتین.
کاتێک دەڵێین کێشەی بودجە و مووچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەکەین. کاتێک دەڵێین نابێ جیاوازی بکرێت لەنێوان جوتیارانی هەرێم و ناوچەکانی دیکە. کاتێک دەڵێین دەبێت مووچەی چین و توێژە جیاوازەکان هاوتای ناوچەکانی دیکەی عێراق بکرێن. کاتێک دەڵێین دەبێت سوتەمەنی و بەنزین بە هەمان نرخی ناوچەکانی دیکە لە هەرێم دابەش بکرێت.
ئەمانە تەنها بەڵێن و دروشمی کاتی بانگەشە نییە، بەڵکو ستراتیژی یەکێتییە و لەم سێ ساڵەدا کاری بۆ کردووە و لەمەودواش کاریان بۆ دەکەین. ئەمانە مافی دەستوری خەڵکی کوردستانن، بۆیە داوای جێبەجێکردنی مادە بە مادەی دەستووری دەکەین.
لەکۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵانمان لە بازنەکانی وەرتێ و قەسرێ، مەڵبەندی هەمیشە سەوز جەختم کردەوە هیچ بەڵێنێکی یەکێتی بێ بنەما و لەخۆڕایی نییە، بەڵکو هەموو بەڵێنەکان روونن و لە چوارچێوەی ستراتیژی یەکێتیدایە کە جێبەجێکردنی دەستوورە وەک خۆی. بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی مافە دەستورییەکانیان لەم هەڵبژاردنەدا پێگەی یەکێتی لە بەغدا بەهێزتر بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

