هەر میدیایەك گفتوگۆ لەگەڵ بەندكراواندا بكات سزا دەدرێت
کوردستان 05:31 PM - 2025-10-29
Getty Stock Images
بەندكراو
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە، گشتاندنێك ئاراستەی میدیاكان دەكات و ئاگاداریان دەكاتەوە كە خۆیان لە گفتوگۆكردن و وەرگرتنی وتە لە بەندكراوان بەدوور بگرن.
لە گشتاندنەكەدا كە لەلایەن بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە و ئیمزای شیروان عولا خورشید بەڕێوەبەری گشتی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و سۆران كراوە، ئاماژە بەوەدراوە پێویستە گشت میدیاكانی بینراو، بیستراو، خوێندرا، ئەلكترۆنی و پۆرتاڵ خۆیان بەدوور بگرن لە گفتوگۆكردن و وەرگرتنی وتەی كەسانی بەندكراو، بەپێی ماددەی 3 و ماددەی 6 لە رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی.
بەپێی یاساكە رێگری دەكرێت لە سزادراوان كە چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی و تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بنێرن و بڵاوبكرێتەوە.
لە گشتاندنەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: هەر دەزگایەكی میدیایی پابەندی ئەو یاسایە نەبێت و لۆژیك و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی ببەزینێت روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە و رێكاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.
PUKMEDIA
دەقی گشتاندنەكە:
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

