riklam

مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە

کوردستان 11:20 AM - 2025-10-29
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال نوسینگەی رۆژنامەوانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری هەولێر، سەردانی فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ( فواد عومەر چەلەبی )یانکرد.

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە شکۆوە مێژووی پاک و گەشی  فواد یان خستەوەڕوو وەک یەکێک لە فەرماندە قارەمان و بە ورەکانی پێدەشتەکانی هەولێر کە ئازایانە تێدەکۆشا بۆ ئازادی و سەربەستی گەلەکەی و دەستێکی پۆڵاین بوو بە نەیارەکانی گەلی کورد.

لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پەیام و سڵاوی یەکێتیانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ؛ هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستە کرد و هیوا سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشییان بۆ خواست.

لە بەرامبەردا، هەڤاڵ فواد چەلەبی سوپاسی ئەو سەردانیکردنەی کرد و بەسەر کردنەوەی تیکۆشەرانی بە کارێکی پڕ وەفا لە قەڵەمدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket