riklam

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای پاراستنی هاووڵاتیانی سڤیلی غەزە دەکات

جیهان 09:09 AM - 2025-09-16
غەزە میدیاکان

غەزە

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری  لە لێکەوتە مرۆییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل لە باکووری کەرتی غەزە دەدات و داوای پاراستنی هاووڵاتیانی شارەکە و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکەی ئیسرائیل لە غەزە، کاریگەری خراپی لەسەر هاووڵاتیان دروستکردووە کە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن.

دوجاریک دووپاتی کردەوە کە پێویستە هاووڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی مرۆیی پارێزراو بن و هەموو لایەکیش پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

لەلایەکی دیکەوە،نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) بڵاویکردەوەهەزاران ئاوارە ناچاربوون لە ڕێگەی ڕەشیدەوە ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن، کە تاکە دەروازەیە بۆ باشووری کەرتی غەززە.

ئۆچا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 70 هەزار کەس بەرەو باشوور ئاوارەبوون ، زۆربەیان بەرەو دێر ئەلبەلا و خان یونس ئاوارە بوون، لەکاتێکدا ژمارەی ئاوارەکانی باکووری کەرتی غەزە بۆ باشوور لە ماوەی مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی 150هەزار کەس".

هاوکات فیلیپ لازارینی کۆمیساری گشتی UNRWA ئاشکرای کرد :لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا 10 باڵەخانەی سەر ئاژانسەکە لە شاری غەزە بۆردومان کراون، لەناویاندا حەوت قوتابخانە و دوو کلینیک کە وەکو پەناگە بۆ هەزاران کەسی ئاوارە بەکاردەهێنران". هۆشداریشیدا لەوەی "هێرشە ئاسمانییە چڕەکان دەبێتە هۆی شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی زیاتری هاووڵاتیان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket