كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌بانكی TBI چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
کوردستان 11:42 AM - 2025-09-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
ئه‌ندامێكی
فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی پارێزگای سلێمانی له بانكی TBI ده‌كات و داوا له‌سه‌رۆكی
لقی بانكه‌كه ده‌كات، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن نابێت هیچ بیانویه‌ك ببنە هۆكار
بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری بانكه‌كه.
د.بڕیار ره‌شید
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
له بانكی TBI لقی سلێمانی، سه‌ردانی
بانكه‌كه‌مان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری لق كۆبووینه‌وه، هەربۆیە دڵنیایی ده‌ده‌ینه
مووچه‌خۆران كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌كانیان نافه‌وتێت و هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر
ده‌كرێن.
راشیگه‌یاند: كێشه
سه‌ره‌كییه‌كان خۆی له‌دوو كێشه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌وانیش كێشه‌ی ژماره‌ی نهێنییە
كه له‌ئامێری ( ATM ) داخڵده‌كرێت، پێویسته
ژماره‌ی نهێنی كارته‌كە بگۆڕ‌یت، چونکە ژماره‌ی پێشوو كه به‌نامه پێت گه‌یشتووه
ته‌نها بۆ یه‌كجار به‌كاردێت، دوای گۆڕ‌ینی پێوسته ژماره نوێكه‌ی كه بۆ كارته‌كه‌ت
داناوه داخڵ بكه‌یت له كاتی ر‌اكێشانی پاره،
ئه‌و ژماره‌یه كه چوار ژماره‌ییه په‌یوه‌ندی به ژماره نهێنی ئه‌پڵیكه‌یشنی
مۆبایله‌وه نیه كه 6 ژماره‌ییه، بۆیه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك كه تووشی ئه‌و گرفته‌بووه
ده‌توانێت سه‌ردانی لقی سه‌ره‌كی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه
داوامان لە بانکەکان كردووه، له‌كه‌متر له‌چه‌ند سه‌عاتێكدا كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر
بکرێت.
هه‌روه‌ها كێشه‌ی
دووه‌م گرفتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له كاتی ر‌اكێشانی موچه‌كانیان گرفت دروست بووه
پاره‌كه له ئامێره‌كه نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه،
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاپلیكه‌یشنه‌كه پاره‌یان لێ بڕ‌دراوه، ئه‌م گرفته‌ش به‌هۆی
ناڕ‌ێكی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه دروستبووه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی لقی بانكه‌كه
به‌ڵێنی داوه له دوو بۆ سێ ڕ‌ۆژدا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و ڕ‌استه‌وخۆ پاره‌كه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه سه‌ر هه‌ژماره
كه‌سه‌كه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی
فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا دوپاتمانكرده‌وه كه هه‌ردوو
كێشه‌كه پێویسته زۆر به‌خێرای چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها داوامانكرد به‌هیچ جۆرێك
ئامێره‌كانی ATM بێ پاره نه‌بن ته‌نانه‌ت
له ڕ‌ۆژه‌كانی پشووشدا، هاوكات داوامانكرد ژماره‌ی ئامێره‌كانی ATM زیاد بكرێن بۆ خزمه‌تكردنێكی باشتر‌و جه‌ختمانكرده‌وه
له‌وه‌ی نابێت هیچ بیانویه‌ك ببن به‌هۆكار بۆ كه‌می خزمه‌تگوزاری بانكه‌كه.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی 6 دا، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
کێشەیان لە وەرگرتنی پارە لە ئامیرەکانی ATM ەوە بۆ دروستبوو، بەجۆرێک بەشێکیان تا
ئێستاش مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

