وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانى راگەیاند
کوردستان 12:29 PM - 2025-09-01
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی هەرێم، خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانى فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند و بەپێی خشتەكەش، رۆژی سێشەممە دەست
بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت و رۆژی پێنجشەممەش كۆتایی بەدابەشكردنی
مووچە دێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ى9ى2025 وەزارەتی دارایی وئابوورى
هەرێم رایگەیاند: " رۆژی
سێشەممە رێکەوتی ( 2ی ئەیلولی 2025 ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران
و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی پێنجشەممە ( 4 ی ئەیلوولی 2025 ) کۆتایی
بەدابەشکردنی مووچە دێت.
بەگوێرەی
خشتەكەش، سبەینێ سێشەممە 2ى9ى2025 مووچەخۆرانى خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستی
تایبەت، زیندانە سیاسییەكان، بەركەوتوانی كیمیاباران، كەسوكاری شەهیدان و
ئەنفالكراوان، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینى پێشمەرگە،
دارایى و ئابورى، دەستەى دەستپاکى، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى ژینگە، دەزگاى مین،
ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن، دیوانى چاودێرى دارایى، مافى
مرۆڤ مووچە وەردەگرن.
رۆژى چوارشەممە
3ى9ى2025 مووچەخۆرانى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستى، ناوخۆ، داد،
ئەنجومەنى دادوەرى، پلاندانان، بازرگانى و پیشەسازى، سامانەسروشتییەکان، گواستنەوە
و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، شارەوانى و گەشتوگوزار مووچە وەردەگرن.
رۆژى پێنجشەممە
4ى9ى2025 مووچەخۆرانى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى، رۆشنبیرى و لاوان، کارەبا، ئەوقاف
و کاروبارى ئاینى، خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتى پەرلەمان،
سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، سەرۆکایەتى هەرێم، پێشمەرگە(دیوان،لیواکان)، یەکەى
70 و 80 ، ب.پۆلیسى دام و دەزگا نەوتیەکان، ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش،
هێزى زێرەڤانى و فەرماندەى بەرگرى فریاکەوتن مووچە وەردەگرن.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ى9ى2025 لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: "بڕی (1,007,352,000,000) یەک ترلیۆن و حەوت ملیارو سێ سەدو پەنجاو دوو ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".
خشتەی مووچەی مانگی ئایار:

PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

