riklam

باڵیۆزخانەى ئەمریکا رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان بەتەواوەتى لە بەغدا بکشێنەوە

عیراق 08:17 PM - 2025-08-29
باڵیۆزخانەى ئەمریکا میدیاکان

باڵیۆزخانەى ئەمریکا

دەنگۆى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە بەغدا هەبوو، باڵیۆزخانەى ئەمریکاش لە بەغدا، رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی ئاماژە بە كشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا دەكەن، کە لە سبەینێوە لە بەغدا نامێنن، نادروستە و كارەكان بە گوێرەی خشتەی كاتى دیاریكراوى خۆى بەڕێوەدەچێت و تەواوى هێزەکانمان ناکشێنەوە. 

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەو هەواڵانەی ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە سبەینێوە بەغداد بە تەواوی چۆڵ دەکەن، نادروستن و كارەكان بە گوێرەی خشتەی كاتى دیاریكراوى خۆى بەڕێوەدەچێت.

رونیشیکردەوە:  بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەش کە لە 27ی ئەیلولی 2024 دەرچووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراق خشتەیەکی کاتی داناوە بۆ کۆتاییهێنانی ئەرکە سەربازییەکانی، لە ئێستادا ئەرکی هێزە هاوبەشەكان– ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵاین بەردەوامە لە کارەکانی بەپێی ئەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ گواستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە عیراقدا.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئاماژەی بەوەشکردووە: وەک لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە، ئەمە نیشانەی گۆڕانکارییەکی سروشتییە لە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانان لە عیراقدا، کە بەرەو پەیوەندییەکی ئەمنی ئاسایی و دوولایەنە دەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دووپاتیکردەوە، کە لە بنکەکانی عیراقەوە تا مانگی ئەیلولی 2026 بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی لە دژی داعش لە سوریا.

پنتاگۆن ئەوەشى راگەیاند: "ئێمە تا مانگی ئەیلولی 2026 بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانی لە دژی داعش لە سوریا لە بنکەکانی عیراقەوە".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket