عیراق بەمەرجی ناردنی 120 ملیار دینار مووچە رەوانە دەکات
عیراق 09:42 PM - 2025-08-26
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق
حکومەتی فیدڕاڵی بە مەرجی ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی دا و
لیژنەیەکییش بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە یاساییەکانی پێکهێنا.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەنجامی کۆبوونەوەی
ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەی راگەیاند و بەپێی راگەیەندراوەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق
بە مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی و بەپێی بڕیارى ئەنجوومەنی
وەزیران بۆ گەنجینەی فیدراڵی، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی
هەرێمی کوردستانی داوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیار لەسەر بەردەوامبوونی
کارى لیژنەی هاوبەشی نێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان و بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی
یاسایی درا، کە لە راوێژکارى یاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگە
یاساییەکانی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانگەی یاساییەکانی وەزارەتی
دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عیراق پێکدێت، بە هەماهەنگیی نوێنەرانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، ئامانجی لیژنەکەش یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە یاساییەکانی پەیوەست
بە داهاتی نانەوتییە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی
عیراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەى کارى
ئەو لیژنە هاوبەشە کراوە، کە لە وەزارەتی نەوت و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
پێکهێندرابوو، تێیدا جەختیان لە پێویستی پەلەکردن و دەستبەجێ هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهاتووی کێڵگە
نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و لە بەندەری
جەیهانەوە هەناردە بکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

