riklam

كۆمسیۆن دوا واده‌ بۆ دانانی كاندیدی نوێ له‌جێی دوورخراوه‌كان دیاریده‌كات

عیراق 10:07 AM - 2025-08-26
پرۆسەی دەنگدان PUKMEDIA

پرۆسەی دەنگدان

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق چه‌ندین كاندیدی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دوورخستۆته‌وه‌ و جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:" هاوپه‌یمانێتی و حزبه‌كان پێویسته‌ تا 4ی9ی2025، كاندیدی نوێ له‌ جێگای كاندیده‌ دوورخراوه‌كان دابنێن".

نیبراس ئه‌بو سۆده‌ جێگری وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند: هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كان هه‌مه‌جۆره‌و به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به‌ بڕ‌وانامه‌ی ئاماده‌ییه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ رێژه‌ی 20%ی بۆ دیاریكراوه‌، یان په‌یوه‌ندی به‌ نوێنه‌رایه‌تی ژنانه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ 25% كه‌متر نه‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌شێك له‌ كاندیده‌ دوورخراوه‌كان بڕ‌وانامه‌كانیان ساخته‌ كردووه‌.

راشیگه‌یاند: هه‌موو حزبه‌ سیاسییه‌كان سێ رۆژیان له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ گۆڕ‌ینی كاندیده‌ دوورخراوه‌كانیان، هه‌روه‌ها كاندیده‌كه‌ش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ تانه‌ له‌بڕ‌یاره‌كه‌ بده‌ن، هاوكات وردبینی له‌ناوی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارێتی دادوه‌رییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 به‌پێی دواین ئاماری كۆمسیۆن، تاوه‌كو ئێستا 627 كاندید دوورخراونه‌ته‌وه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌توانن شوێنه‌كانیان پڕبكه‌نه‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket