riklam

ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ بە پرۆژە یاساکان دەدات

عیراق 04:29 PM - 2025-08-25
 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان بە باڵیۆزانی عیراق ئەنجامنەدرا و ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیش رایدەگەیەنێت:" دەنگ بە پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی پەروەردە درا".

د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند :دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار دەستیپێکردووە و بە کۆی دەنگ بڕگەی دانگدان لەسەر  باڵوێزەکانی عێراق زیاد کرا بۆ بەرنامەی کاری ئەمڕۆ".

د.بڕیار رەشید وتیشی "بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکان دانیشتنەکەیان جێهێشتووە  و رێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆ دەنگدان بە باڵیۆزەکانی عیراق شکێندرا".
ئاماژەی بەوەشکرد: هەوڵدرا دەستبکرێت بە بڕگەی یەکەمی بەرنامەی کاری ئەمڕۆ کە بریتیە لە پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی وەزارەتی پەروەردە و دەنگ بەو پرۆژە یاسایە درا.

هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا تاوەکو ئیستا  خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دیوانی وەقفی سونی و خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژە یاسای مافی کەمینەکان کراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket