riklam

راكان جبووری بەڕەسمی لەهەڵبژاردن دوورخرایەوە

عیراق 01:47 PM - 2025-08-24
راكان جبووری PUKMEDIA

راكان جبووری

هەڵبژاردن

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عیراق، راكان جبووری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی كەركوكی لەكاندیدبوون بەپێی ماددەی 7/ سێهەم، كە تایبەتە بە هەدەردانی ماڵ و موڵكی گشتی لە كاندیدبوون دوورخستەوە.

لەنووسراوێكدا كە كۆپییەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەكانی عیراق، راكان جبووری سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی كەركوكی لەلیستی كاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوورخستەوە.

جبووری بەپێی ماددەی 7/ سێهەم، كە تایبەتە بە هەدەردانی ماڵ و موڵكی گشتی لە كاندیدبوون دوورخراوەتەوە، كە بەپێی ماددەكە نابێت ئەو كەسانەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید دەكەن، بەشداربووبێتن لە بەهەدەردانی گشتی.

نووسراوەكە لە رۆژی 24ی8ی2025 لەلایەن كۆمسیۆنەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیاران دەرچووە و راكان جبووری لە هەڵبژاردنەكان دوورخستووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر و رۆژی 21ی 8ی2025  PUKMEDIA ، هەواڵی دوورخستنەوەی راكان جبووری بڵاوكردەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كۆمسیۆنەوە دەست PUKMEDIA كەوتبوون، ناوبراو دوورخراەوەتەوە لە كاندیدبوون، ئەمڕۆش كۆمسیۆن بە رەسمی ئەو زانیارییانەی پشتڕاستكردەوە، هاوكات كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەو چوارچێوەیەشدا ئەو كاندیدانە دووردەخاتەوە ئەو مەرجانەیان تێدا نییە، كە كۆمسیۆن بۆ خۆكاندیدكردن دایناون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket