riklam

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک وەڵامی شاخەوان عەبدوڵڵا دەداتەوە

کوردستان 12:34 AM - 2025-08-20
رێبوار تەها  پارێزگاری کەرکوک تایبەت

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک لە ڕوونکردنەوەیەکدا دووپاتی کردەوە کە ڕەزامەندیی بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، تەنها و تەنها تایبەتە بە جیاکردنەوەی فەرمانگەی کارەبای قەزای حەویجە لە فەرمانگەی گشتیی کارەبای کەرکوک.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەگەر کەسانێک نیازیان هەبێت شوێنی دیکە بخەنە سەر ئەم بڕیارە، ئەوا هەوڵەکانیان تەنها لەسەر کاغەز دەمێنێتەوە و هیچ بەهایەکی کارپێکردنی نابێت."

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک ئاماژەی بەوەشداوە کە دەبوو پەرلەمانتار شاخەوان عەبدوڵڵا، دەقی نووسراو و ڕەزامەندییەکەی سەرۆک وەزیرانی بڵاوبکردایەتەوە، کە بە دڵنیاییەوە نووسراوەکەی لەلایە، بۆ ئەوەی هیچ تەمومژ و لێکدانەوەیەکی هەڵە بۆ بابەتەکە دروست نەبێت.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket