riklam

سەرۆککۆمار: رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پشتیوانیکردنی ئاسایش وسەقامگیریی ناوچەکە گرنگە

عیراق 02:22 PM - 2025-08-18
سەرۆککۆماری عیراق و  محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرۆکایەتی کۆمار

سەرۆککۆماری عیراق و محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆککۆمار

د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عیراق،لە کۆشکی بەغدا، پێشوازیکرد لە محەمەد حەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.

لە میانی دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی گۆڕەپانی ناوخۆیی و ڕۆڵی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا لە پشتیوانیکردنی سەقامگیریی عیراق و پەرەپێدانی ڕێڕەوەکانی گەشەپێدان، سەرەڕای تاوتوێکردنی ڕێگاکانی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە.

هەرلە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەیی کرا، کە تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی لە هەوڵە بەردەوامەکانی عیراق کردەوە بۆ پتەوکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا و گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، حەسان پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ پشتیوانیکردن و پاڵپشتیکردنی عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا نوێ کردەوە. هەروەها پەرۆشیی ڕێکخراوەکەیانی بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ عیراق دەربڕی بۆ ئاسانکاری لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان و پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەکردنە .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket